
لە چوارچێوەی چالاکییە دیپلۆماسییەکانیاندا بۆ کۆماری چینی میللی، شاندی سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی سەردانی قوتابخانەی حیزبیی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی شیوعی چینیان کرد. شاندەکە لەلایەن پڕۆفیسۆر لی وێنتانگ، جێگری سەرۆکی ئەکادیمیا و بەرپرسانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە پێشوازییان لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا، گفتوگۆی چڕ دەربارەی بیری دیپلۆماسی شی جین پینگ و چوار دەسپێشخەرییە جیهانییەکە کرا، شانبەشانی شیکردنەوەی بارودۆخی سیاسی جیهان. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پێگەیاندنی کادیری پێشکەوتوو و ئاڵوگۆڕی تیۆرییەکانی بەڕێوەبردن کردەوە.
دیدارەکە بە ڕێککەوتنێکی ستراتیژی کۆتایی هات کە تێیدا سەنتەرەکە وەک هاوبەشێکی فیکری کارا دەستنیشانکرا، بە ئامانجی کارکردن لەسەر دیدگای بونیاتنانی ئایندەیەکی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی و بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.


