
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە، هاوڕێ ڕائد فەهمی ، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە گەلی کورد دەکات.
لە پەیامەکەیدا هاتووە، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەم. بەو هیوایەی ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و چەسپاندنی ئاسایش و ئاشتی و دابینکردنی ژیانێکی سەربەرزانە بۆ هەمووان.
سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق، لە پەیامەکەیدا جەخت لەسەر پێویستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی خۆشەویستی و برایەتی و بنەماکانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانی دەکاتەوه، هەروەها دووپاتی دەکاتەوە، کە پێویستە ئەم پێکەوەژیانە بەدوور بێت لە هەر جۆرە توندڕەوییەک و جیاکاری و بیرۆکەی شۆڤێنییەت.
لە کۆتایی پەیامەکەدا هیواحوازە ئەم یادە هەمیشە بە شادی و ئارامی بگەڕێتەوە بۆ گەلی کورد لە عێراق و وڵاتانی ناوچەکە و سەرجەم گەلانی ناوچەکە و ببێتە هەوێنێک بۆ سەقامگیریی زیاتر.