
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی ئەو تیرۆرستانەی راگەیاند کە لەمیانەی شەڕی نێوان ئەمەریکاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران هێرشیان کردە سەر بارەگەیەکی پێشمەرگە لە هەولێر کە راهێنەرە فەرەنسیەکانیشیان لەگەڵدا بوو.
شەوی ٨ ی نیسان محەمەد شیاع سودانی لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا، دەستگیرکردنی بکەرانی هێرشە درۆنییەکەی سەر هەولێری راگەیاند.
لەو هێرشەدا کە بە درۆن کرایە سەر بنکەکانی پێشمەرگەو فەرەنسییەکانی تێدابوو، ئەفسەرێکی فرەنسی کوژراو دوانی تریش برینداربوون.