دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکی نوێدا ڕۆژی هەینی ٣ی نیسانی ٢٠٢٦، ڕایگەیاند'' وڵاتەکەی پلانی هەیە لە ماوەیەکی کورتدا بە تەواوەتی دەست بەسەر گەرووی ستراتیژیی هورمزدا بگرێت و کۆنترۆڵی سەرچاوە نەوتییەکان بکات.'' ئەمەشی بە هەنگاوێکی چارەنووسساز بۆ ئابووری جیهان وەسف کرد.
ترەمپ گەشبینی خۆی نیشاندا کە بە کەمێک کاتی زیاتر دەتوانن ئاستەنگەکان لابەرن و گەرووەکە بکەنەوە، وتیشی'' نەوتەکە دەبەین و سامانێکی زۆر کۆدەکەینەوە، ئەمە دەبێتە کانییەکی هەڵقوڵاوی نەوت بۆ هەموو جیهان."
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە بەهۆی جەنگی نێوان واشنتن و تاران، هاتوچۆی کەشتییەکان لەو ناوچەیە پەکیکەوتووە و بازاڕەکانی وزە دووچاری شڵەژان بوون.
گەرووی هورمز کە پێش جەنگ ٢٠٪ی نەوت و گازی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبوو، ئێستا بووەتە چەقی ململانێیەکی سەربازیی قورس. ترەمپ بەم پەیامەی دەیەوێت جەخت لەوە بکاتەوە کە ئەمریکا تەنیا بە مەبەستی سەربازی لە ناوچەکە نییە، بەڵکو دەیەوێت گەرەنتی ڕژانی وزە بکات بۆ بازاڕەکان و کۆتایی بەو ناسەقامگیرییە بهێنێت کە جیهانی گرتووەتەوە.

وتاری نووسەران