
لە پەرەسەندنێکی نوێ و چاوەڕواننەکراودا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند،داوای لە ئێرانیەکان کرد، سزای لەسێدارەدانی هەشت ژنە خۆپیشاندەر ڕابگرن و ئەوانیش ڕایانگرتووە.
ترەمپ ستایشی ئەم هەنگاوەی بەرپرسانی تارانی کرد و ڕایگەیاند، من زۆر پێزانینم هەیە کە ئێران و سەرکردەکانی، وەک سەرۆکی ئەمریکا ڕێزیان لە داواکارییەکەم گرت و ئەو لەسێدارەدانەیان هەڵوەشاندەوە کە پێشتر بڕیاری لەسەر درابوو.
چاودێران پێیان وایە ئەم پێشهاتە، ئەگەر لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکانی ئێرانەوە پشتڕاست بکرێتەوە، دەکرێت وەک ئاماژەیەک بۆ گۆڕانکاری لە زمانی گفتوگۆ یان کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەرەو ڕێکەوتنی ئەمریکاو ئێران لێک بدرێتەوە.