دوای 12 ساڵ لە داخستنی، تورکیا بڕیاری دا دەروازەی سنوری "ئاکچاکالێ" لەنێوان شاری ئورفا لە باكوری كوردستان و گرێ سپی لە رۆژئاوای كوردستان بە ڕوی مەدەنییەکاندا بکاتەوە. ئەم هەنگاوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سوریا ئەژمار دەکرێت.

بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ناوخۆیی، دەروازەی ئاکچاکالێ كە یەکێکە لە دەروازە سنورییەکانی نێوان تورکیا و سوریا دوبارە دەکرێتەوە، ئەمەش بەواتای کۆتاییهێنان بە داخستنێک دێت کە 12 ساڵی خایاندوە.

دوبارەکردنەوەی دەروازەی ئاکچاکالێ کە دەکەوێتە نزیکەی ناوەڕاستی سنوری تورکیا و سوریا (کە درێژییەکەی 900 کیلۆمەترە)، نوێترین هەنگاوە لە پرۆسەی هەوڵەکانی دیمەشق بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێکانی.

نوسینگەی پارێزگاری ئورفا لە ڕاگەیەندراویكدا بڵاویكردەوە، "لەبەر ڕۆشنایی گەڕانەوەی ژیان بۆ دۆخی ئاسایی لە ناوچەکەدا، ڕێکارەکانی چونەژورەوە و چونەدەەرەوە بە بەکارهێنانی پاسپۆرت بۆ سوریا و بەپێچەوانەشەوە، لە ڕێگەی دەروازەی سنوری وشکانی ئاکچاکالێ دەستپێدەکات".

تاكو ئێستا شەش دەروازە لە کۆی 12 دەروازەی سنوری نێوان تورکیا و سوریا کراونەتەوە.  

  

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا