وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، پێویستە هەموو کێشە گەرمەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و دانوستانەوە چارەسەر بکرێن نەک بە بەکارهێنانی هێز.
وانگ کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چینە، ئەم بانگەوازەی لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لەسەر داوای ئەم دووەمیان داوە.
عەراقچی کورتەیەکی لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە بۆ وانگ خستووەتەڕوو. ناوبراو سوپاسی چینی کرد بۆ پێشکەشکردنی یارمەتییە مرۆییە بەپەلە، جەختی لەوە کردەوە کە گەلی ئێران لە هەموو کاتێک زیاتر یەکگرتوون لە بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژی دەرەکی و پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی وڵات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئێران پابەندە بە گەیشتن بە کۆتایییەکی هەمەلایەنەی شەڕەکە نەک تەنها ئاگربەستێکی کاتی.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەرووی هورمز بەڕووی هەموواندا کراوەیە و کەشتیەکان دەتوانن بە سەلامەتی تێپەڕن، جگە لەوانەی کە لە وڵاتانی شەڕ لەگەڵ ئێرانەوە هاتوون.
ناوبراو هیوای دەربڕی کە ئەو کارانەی هەموو لایەنەکان ئەنجامی دەدەن یارمەتیدەر بن بۆ کەمکردنەوەی دۆخەکە نەک پەرەپێدانی ململانێکان، پێشبینیشی کرد چین بەردەوام بێت لە ڕۆڵی ئەرێنی خۆی لە بەرەوپێشبردنی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە شەڕەکە. لای خۆیەوە وانگ هەڵوێستی پرەنسیپی چینی دووپات کردەوە و ڕایگەیاند، هەمیشە گفتوگۆ باشترە لە بەردەوامیی شەڕ. ئاماژه ی به وه شدا که ئه مه خزمه تی به ڕژه وه ندییه کانی ئێران و گه له که ی ده کات و هه ڕوه ها ڕه نگدانه وه ی خواسته هاوبه شه کانی کۆمه ڵگه ی نێوده وڵه تییه .
وانگ داوای لە هەموو لایەنەکانی ململانێ کرد کە هەموو دەرفەتێک بۆ ئاشتی بقۆزنەوە و لە زووترین کاتدا گفتوگۆکانی ئاشتی دەستپێبکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، چین بەردەوام دەبێت لە پاراستنی هەڵوێستێکی بابەتیانە و بێلایەنانە، دژایەتی پێشێلکردنی سەروەری وڵاتانی دیکە دەکات، چالاکانە ئاشتی و ئاگربەست بەرەوپێش دەبات، هەوڵدەدات بۆ ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا