واشنتۆن پەیامێکی نوێی ئاراستەی لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە سەبارەت بە پرسی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق. 
ئەم جوڵە دیپلۆماسییە لە کاتێکدایە کە ململانێیەکی توند لە ناوخۆی چوارچێوەکەدا هەیە و تا ئێستا هیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانیوە کۆدەنگی پێویست بەدەستبهێنن.

بەپێی زانیارییەکان، لە ناو ١٢ دەنگی ئەندامانی بڕیارەدەری ناو چوارچێوەی هەماهەنگی، محەمەد شیاع سودانی خاوەنی ٦ دەنگە و باسم بەدری ٤ دەنگی هەیە. ئەمە لە کاتێکدایە کە بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران، هەر کاندیدێک پێویستی بە بەدەستهێنانی لانیکەم ٨ دەنگ هەیە. 
ئەم دابەشبوونە نیشانەی قووڵی ناکۆکییە ناوخۆییەکانە، لە کاتێکدا واشنتۆن چاوەڕوانی کاندیدێک دەکات کە بتوانێت هاوسەنگییەکان بپارێزێت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا