
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە، شیکارییەکی نوێی هەواڵگری بڵاوکردەوە کە پێشکەشی کۆشکی سپی کراوە و تێیدا هاتووە، سەرەڕای چەندین هەفتە لە بۆردومانی چڕی هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل،کەچی ئێران هێشتا خاوەنی توانایەکی گەورەیە لە بواری مووشەکی بالیستیدا.
لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووریش، سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە توانای ئێران بۆ بەرگەگرتنی تەنگژە ئابوورییە درێژخایەنەکان زۆر زیاترە لەو خەمڵاندنانەی کە ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا (CIA) پێشکەشی کردبوون.
ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی ئەمریکا پێیان وایە سەرکردایەتی ئێران لە هەڵوێستەکانیدا توندتر و پێداگرتر بووە، لەگەڵ زیادبوونی متمانەی بەوەی کە دەتوانێت بەسەر ئیرادەی سیاسی ئیدارەی ترەمپدا لە ساڵی ٢٠٢٦ سەربکەوێت. ئەمەش بڕیاربەدەستانی واشنتۆن دەخاتە بەردەم تەحەدای ئاڵۆزی مەیدانی و دیپلۆماسی کە دوورن لە گریمانەکانی یەکلاکردنەوەی سەربازی خێرا
