ڕۆژنامەی ئەلجەریدەی کوەیتی زانیاریی وردی لەبارەی دۆخی تەندروستی موجتەبا خامنەیی، کە وەک ڕێبەری نوێی ئێران ناوی دەهێنرێت، ئاشکرا کرد. 

بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ڕێبەر، موجتەبا خامنەیی لە سەرەتای دەسپێکی هێرشەکانی ئەم دواییەدا بریندار بووە و ئێستا لە وڵاتی ڕووسیا لەژێر چارەسەری پزیشکی چڕدایە. هەرچەندە تاران بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هەواڵەکە ڕەت دەکاتەوە، بەڵام بە ووتەی ڕۆژنامە کوەیتیەکە ، پزیشکانی ڕووسی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوویان بۆ ملی ئەنجام داوە. 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی برینەکەی ملیەوە، موجتەبا بە ئەستەم دەتوانێت قسە بکات. هەروەها جەستەی تووشی چەندین پێکان و شکاوی بووە لە ناوچەکانی قاچ، شان، دەست و پشتی، ئەمەش وای کردووە پزیشکەکان پێشنیاری سێ مانگ چاودێریی توند بکەن پێش ئەوەی بتوانێت ئەو وڵاتە جێبهێڵێت. 

لە ئێستاشدا هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ گەڕاندنەوەی بۆ ناوخۆی ئێران و جێگیرکردنی لە شوێنێکی پارێزراو لە شاری مەشهەد، بەڵام ئەم هەوڵانە ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بوونەتەوە، چونکە گواستنەوەی لەم دۆخەدا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت و بارودۆخی ئەمنی ئێستای ئێرانیش، بەهۆی مەترسییەکانی جەنگەوە، گونجاو نییە بۆ دابینکردنی ئەو جۆرە چاودێرییە پزیشکییە تایبەتەی کە ئەو بۆ چاکبوونەوەی تەواو پێویستییەتی لەم کاتەدا.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا