
ئەمڕۆ دووشەممە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەدا هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئامانجەکانی باشوری ئێران ئەنجامدا، سوپای پاسدارانی ئێران دهڵێت، بنکەیەکی ئاسمانییان کردوەتە ئامانج کە لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر تاوەرێکی پەیوەندییەکان لە دورگەی سیریک لە باشوری ئێران بەکارهاتوە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، هێرشەکان "ناوەندەکانی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵکردنی ڕادار و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە گۆروک و دورگەی قشم لە ئێران"یان کردوەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو هێرشانە "لە وەڵامی کردەوەی دوژمنکارانەی ئێران بوە، لەنێویاندا خستهخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی MQ-1ی ئەمریکی کە بەسەر ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا دەفڕی".
لە بەرامبەردا سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بنکەیەکی ئاسمانییان کردوەتە ئامانج کە لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر تاوەرێکی پەیوەندییەکان لە دورگەی سیریک لە باشوری ئێران بەکارهاتوە.
هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران هۆشداریدا کە هەر دوبارەبونەوەی دەستدرێژی بە وەڵامێکی تەواو جیاوازەوە بەرەوڕو دەبێتەوە و بە پێی بەیاننامەکە ئیدارەی خۆبەزلزان و منداڵکوژی ئەمریکا بەرپرسیارێتی تەواو لە ئەستۆ دەگرێت.
لهوهتهی ئاگربهستی نێوان ئهمریكا و ئیسرائیل له 8ی نیسانی ئهمساڵدا چوهته بواری جێبهجێكردنهوه، ئهمریكا و ئێران ناوه ناوه هێرش دهكهنه سهر یهكدی و ههردولا یهكتری تۆمهتبار دهكهن به پێشێلكردنی ئاگربهست.
