باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بڕی سێ ملیۆن دۆلاری وەک پاداشت بۆ هەر کەسێک تەرخان کرد، کە زانیاریی وردیان لەسەر ناسنامە یان شوێنی ئەو میلیشیایانە پێ بدات کە هێرش دەکەنە سەر نێردە دیپلۆماسییەکانیان.
ئەم بڕیارەی واشنتن دوای زنجیرەیەک هێرشی چەکداری بۆ سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا دێت. وتەبێژی باڵیۆزخانەکە ڕایگەیاند، میلیشیاکانی سەر بە ئێران بەرپرسن لەو هێرشە قێزەونانەی کە مەبەستیان تیرۆرکردنی دیپلۆماتکاران و تێکدانی ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستانە.
ئەمریکا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بەرپرسیارێتی خۆی لە پاراستنی نێردە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ بکات، هاوکات هۆشداری دەدات کە ئەگەر بەغدا نەتوانێت ڕێگری لەو گروپانە بکات، ئەوا ئەمریکا لە بەرگریکردن لە فەرمانبەر و دامەزراوەکانی دوودڵ نابێت.
باڵیۆزخانەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکات هەر زانیارییەکیان لەسەر هێرشبەران هەیە پێشکەشی بکەن، تاوەکو شایستەی ئەو پاداشتە داراییە بن کە بڕەکەی دەگاتە سێ ملیۆن دۆلار.

وتاری نووسەران