

سیاسەتی نە شەڕ و نە ئاشتی لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی خستووەتە لێواری دڵەڕاوکێیەکی قووڵەوە.
چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە هەرچەندە هەردوولا لە دۆخی شەڕ و گرژی ماندوون، بەڵام بنبەستی سیاسی گەیشتووەتە ئاستێک کە واشنتۆن لە کەمتر لە سەرکەوتن ڕازی نابێت و تارانیش تەسلیمبوون ڕەتدەکاتەوە.
ئەم کێشمەکێشە بەردەوامە مەترسییەکی گەورەی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە دروست کردووە، هۆشدارییە توندەکان باس لەوە دەکەن کە ئەگەر ئێران بە مەرجەکانی ئەمرغکا ڕازی نەبێت، ڕەنگە ڕووبەڕووی چارەنووسێکی سەخت بێتەوە کە وێرانکارییەکانی (غەززە) تێپەڕێنێت. ئەمەش وای کردووە ناوچەکە لەبەردەم ئەگەرێکی کراوەی سەربازیدا بێت.
لەگەڵ هەموو ئەم هەڕەشانەدا، چاودێرانی سیاسی جەخت لەوە دەکەنەوە کە دیپلۆماسی هێشتا تەنها کلیلە، بە بڕوای ئەوان ساڵێک بەردەوامی لە گفتوگۆ و دانوستان، زۆر باشترە لە تەنها یەک سەعات جەنگ، چونکە تێچووی هەر پێکدادانێکی ڕاستەوخۆ بۆ هەموو لایەک کارەساتبار دەبێت. ناوچەکە ئێستا لە نێوان هیوای دیپلۆماسی و ترسی تەقینەوەی بارودۆخەکەدا، چاوەڕێی گۆڕانکارییەکان دەکات.
