
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سێ بەرپرسی ئێستا و بەرپرسێکی پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، چەند زانیارییەکی هەستیار و مەترسیدار لەسەر دۆخی ناوخۆیی و دەرەکی تاران ئاشکرا دەکات.
تەنگژەکان دەستی تارانیان بەستووەتەوە
بەپێی ڕاپۆرتەکە، تاران لە ئێستادا رووبەڕووی دوو فشاری گەورە بووەتەوە کە بوار و توانای مانۆڕکردنی لێ زەوت کردوون:
■هەڕەشە بەردەوامەکانی دۆناڵد ترەمپ.
■قەیرانە قووڵە ئابوورییەکانی ناوخۆی وڵات.
بژاردەی کەم و مەترسی گەورە
سەرکردەکانی ئێران لە دۆخێکی یەکجار سەختدان؛ لە لایەک تووڕەیی گشتیی خەڵک لەسەر شەقامەکان و لە لایەکی تر فشارەکانی واشنتن. هەر رێگایەک هەڵبژێرن، مەترسی گەورەی بۆ سەر مانەوەیان تێدایە.
دووبارەبوونەوەی سیناریۆی ڤەنزوێلا
بەشێک لە بەرپرسانی ئێران نائومێد و نیگەرانن؛ دوای گۆڕانکارییەکانی ڤەنزوێلا، ئێستا ئەو ترسە لایان دروست بووە کە رەنگە ئێران بێتە "قوربانی داهاتووی سیاسەتە تووندەکانی ترەمپ".
نیگەرانییە سەربازییەکان
تاران ترسی جددی هەیە کە ترەمپ یان ئیسرائیل دەستپێشخەری بکەن بۆ ئەنجامدانی کردەی سەربازیی دژی دامەزراوەکانی ئێران، هاوشێوەی ئەو هێرشانەی لە ساڵی ڕابردوودا بینران