
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر به ئاژانسی (هاوار)ی ڕایگەیاند، دەستوورێکی نوێ بۆ سوریا بە بەشداریی کورد لە لیژنەی داڕشتن دەخرێتەڕوو، هاوکات نوێنەرانی حەسەکە و کۆبانی بۆ پەرلەمانی سوریا هەڵبژێردراون.
• ئیدارە و سنوورەکان: ڕێككەوتن كراوە فەرمانبەرانی ئیدارەی خۆسەر لە دەروازە سنوورییەکان و فەرمانگەکاندا بمێننەوە و پەراوێز نەخرێن، کارکردنیش بۆ میکانیزمی نوێی دامەزراندن لە وەزارەتەکان بەردەوامە.
• پرسی سەربازی و زیندانییەکان: فایلی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لە بەرنامەی کاردایە، هەروەها لە دوایین کۆبوونەوەی دیمەشق جەخت لە ئازادکردنی خێرای زیندانییەکان کراوەتەوە.
• ئاستەنگەکان: پڕۆسەی یەکخستنی دامەزراوەکان بە هێواشی بەڕێوە دەچێت و پرسی پەروەردە هێشتا بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە؛ بڕیارە بۆ ئەم مەبەستە شاندێکی وەزاری سەردانی حەسەکە بکات.
• پێگەی ژنان: ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوە کردووە کە هێشتا نوێنەرایەتی ژنان لاوازە و پێویستە ئەولەویەتی زیاتری پێ بدرێت.