بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ئاکسیۆس، ئیسرائیل بڕیاریداوە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمشەوی بۆ سەر چەند ئامانجێکی ناو خاکی ئێران بە شێوەیەکی کاتی ڕابگرێت. 
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی ئاشکرای کردووە کە ئەم بڕیارە لەپێناو دروستنەکردنی ئاستەنگە لەبەردەم هەوڵە چڕەکانی ئەمریکا بۆ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانەکەی، کە لە ناو خاکی ئێراندایە و گەڕان بۆ دۆزینەوەی بەردەوامە. 

ئەم هەنگاوەی تەلئەبیب هەماهەنگییە لەگەڵ واشنتۆن بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی ڕزگارکردنەکە، پێش ئەوەی ئیسرائیل قۆناغەکانی تری هێرشە چاوەڕوانکراوەکانی دەست پێ بکاتەوە.

وتاری نووسەران