
نەبەز مستەفا
بەشی پێنجەم
٢. ئارەزوو بۆ چین
زیاتر لە ٩٠٪ی وەڵامدەرەوە بیانییەکان ئارەزووی خۆیان بۆ چین دەربڕیوە، کە زیاتر لە ٤٠٪یان ئاستێکی بەرزی ئارەزوویان نیشانداوە.
وەڵامدەرەوە بیانییەکان زیاتر و زیاتر گرنگی بە چین دەدەن، و ڕێژەی ئەوانەی ئارەزووی "زۆر"یان هەیە بە ڕێژەی ٣ پۆینتی سەدی زیادی کردووە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤.
پ: تا چەند ئارەزووت بۆ چین هەیە؟
(مۆر): ٢٠٢٥
(شین): ٢٠٢٤
- ئاستی ئارەزوو ٢٠٢٥ ٢٠٢٤
- زۆر ئارەزوومەند ٤٣.٥٪ ٤٠.٢٪
- تا ڕادەیەک ئارەزوومەند ٤٩.٩٪ ٥١.٨٪
- هیچ ئارەزوویەک نییە ٦.٦٪ ٨.٠٪
ڕاپرسییەکە داوا لە وەڵامدەرەوەکان دەکات لیستی ئەو شتە چینییانە بنووسن کە زۆرترین ئارەزوویان لێیە. شیکردنەوەی دووبارەبوونەوەی وشەکان لە وەڵامی بەشداربووانی ٤٦ وڵاتەوە دەریخستووە کە "کەلتوور" زۆرترین جار ئاماژەی پێکراوە، پاشان "تەکنەلۆژیا" و "ئابووری". هەروەها لە لیستی ١٠ یەکەمەکەدا ئەمانە هەن: "زانست و تەکنەلۆژیا"، "مێژوو"، "خۆراک/چێشتی چینی"، "بەرهەمەکان"، "گەشتیاری"، "داهێنان" و "گەشەپێدان". "پەروەردە"، "بازرگانی"، "پیشەسازی"، "کار"، "دابونەرێت"، "سیاسەت" و "ژیانی ڕۆژانە"ش لە ڕیزبەندی ٢٠ یەکەمەکەدان. لە وڵاتە ڕووەوگەشەکاندا (دواکەوتووەکان)، "تەکنەلۆژیا" زۆرترین جار باسکراوە؛ لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا، "کەلتوور" ئارەزووی سەرەکییە.
پ: چ لایەنێکی چین زۆرترین سەرنجت ڕادەکێشێت؟ (تکایە بە کورتی پڕی بکەرەوە)
داتاکانی ڕاپرسییەکە دەریدەخەن کە نزیکەی ٧٠٪ی وەڵامدەرەوە بیانییەکان دیدگایەکی ئەرێنییان بەرامبەر بە چین هەیە، کە بە ڕێژەی ٦ پۆینتی سەدی زیادی کردووە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤. نزیکەی ٢٠٪ هەڵوێستێکی بێلایەنیان هەیە.
پ: لە دیدگایەکی کەسییەوە، هەڵوێستت بەرامبەر بە چین چییە؟
(نارنجی): ٢٠٢٥
(مۆر): ٢٠٢٤
هەڵوێست : ٢٠٢٥ - ٢٠٢٤
- ئەرێنی (پەسەند) ٦٩٪ ٦٣٪
- نە ئەرێنی و نە نەرێنی ١٨٪ ٢٠٪
لە بەراوردی "ڕات بەرامبەر بە کام وڵات ئەرێنیترە، چین یان ئەمریکا؟" نزیکەی ٤٠٪ی وەڵامدەرەوە نێودەوڵەتییەکان چین هەڵدەبژێرن، کە ئەمەش ١.٥ هێندەی ڕێژەی ئەمریکایە.
پ: ڕات بەرامبەر بە کام وڵات ئەرێنیترە، چین یان ئەمریکا؟
- چین: ٣٩٪
- ئەمریکا: ٢٦٪
- وەک یەک: ٢٥٪
- وەڵامدانەوەی قورسە
داتاکان بەپێی ناوچە و جۆری وڵاتەکان:
(نارنجی: چین | شین: ئەمریکا | خۆڵەمێشی: وەک یەک)
- وڵاتە پێشکەوتووەکان:
چین ٢٦٪ | ئەمریکا ٣٤٪ | وەک یەک ٢٣٪
- وڵاتە ڕووەوگەشەکان:
چین ٤٤٪ | ئەمریکا ٢٢٪ | وەک یەک ٢٦٪
- وڵاتانی ئەورووپا:
چین ٣١٪ | ئەمریکا ٣٠٪ | وەک یەک ٢٢٪
- وڵاتانی ئەندام لە ئاسیان (ASEAN):
چین ٣٥٪ | ئەمریکا ٢١٪ | وەک یەک ٣٦٪
- وڵاتانی ئەفریقا:
چین ٤٢٪ | ئەمریکا ٣١٪ | وەک یەک ٢١٪
- وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:
چین ٥٨٪ | ئەمریکا ١١٪ | وەک یەک ٢١٪
- وڵاتانی بریکس (BRICS):
چین ٥٢٪ | ئەمریکا ١٩٪ | وەک یەک ٢١٪
٣. وێنا و هەڵسەنگاندن بۆ چین
زیاتر لە ٩٠٪ی وەڵامدەرەوە بیانییەکان وێنایەکی گشتی "باش" یان بێلایەنیان بەرامبەر بە چین هەیە، کە لە نێوانیاندا ٦٤٪ بژاردەی "باش"یان هەڵبژاردووە و نزیکەی ٣٠٪ بژاردەی بێلایەنیان هەڵبژاردووە. ڕێژەی ئەو وەڵامدەرەوانەی کە دیدگایەکی پەسەندیان بۆ زانست و تەکنەلۆژیای چین هەیە دەگاتە ٨٠٪، لە کاتێکدا زیاتر لە سێ لەسەر چواریان بە ئەرێنی سەیری ڕۆحی کۆشش و داهێنەری گەلی چین دەکەن.
بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤، ڕێژەی وەڵامدەرەوەکان کە وێنایەکی پەسەندیان بۆ سیمای چین هەیە لە هەموو ڕەهەندەکاندا زیادی کردووە، بە زیادبوونی ٧ پۆینتی سەدی لەسەر کەلتووریشەوە.
پ: وێنای تۆ بۆ چین چییە؟
ڕێبەر (کلیل):
- (نارنجی/شین/مۆر/زەرد): باش
- (خۆڵەمێشی کاڵ): بێلایەن
- (مۆرێکی کاڵ): خراپ
- (خۆڵەمێشی): نازانم
بەراوردکاری ساڵی ٢٠٢٥ و ٢٠٢٤ بۆ بوارە جیاوازەکان:
- وێنای گشتی:
(٢٠٢٥: ٦٤٪ باش) | (٢٠٢٤: ٥٩٪ باش)
- گەشەپێدانی ئابووری:
(٢٠٢٥: ٧٦٪ باش) | (٢٠٢٤: ٧٢٪ باش)
- زانست و تەکنەلۆژیا:
(٢٠٢٥: ٨٠٪ باش) | (٢٠٢٤: ٧٤٪ باش)
- ژینگە:
(٢٠٢٥: ٥٦٪ باش) | (٢٠٢٤: ٥٠٪ باش)
- کەلتوور:
(٢٠٢٥: ٦٨٪ باش) | (٢٠٢٤: ٦١٪ باش)
خشتەی ڕێژەی وەڵامدەرەوەکان بە وێنایەکی پەسەند (ئەوانەی "باش"یان هەڵبژاردووە):
جۆری وڵات / ناوچە - وێنای گشتی-گەشەپێدانی ئابووری- زانست و تەکنەلۆژیا- ژینگە- کەلتوور
وڵاتە پێشکەوتووەکان ٤٢٪ ٥٧٪ ٦٤٪ ٣٤٪ ٥٨٪
وڵاتە ڕووەوگەشەکان ٧٤٪ ٨٥٪ ٨٧٪ ٦٦٪ ٧٣٪
وڵاتانی ئەورووپا ٤٨٪ ٦٥٪ ٧٢٪ ٣٩٪ ٦٦٪
وڵاتانی ئەندام لە ئاسیان ٦٤٪ ٨٠٪ ٨٢٪ ٦١٪ ٧٠٪
وڵاتانی ئەفریقا ٨٢٪ ٨٩٪ ٩٢٪ ٧١٪ ٦٩٪
وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ٧٨٪ ٨٥٪ ٨٦٪ ١٪٧ ٧٣٪
وڵاتانی بریکس (BRICS) ٧٩٪ ٨٥٪ ٨٦٪ ٦٨٪ ٧٤٪