شێوە خەلیل 

بەشداری ژنان لە کایەی سیاسی و گشتیدا یەکێکە لە کێشە هەرە ئاڵۆزەکانی پڕۆسەی مۆدێرنیزەی سیاسی هاوچەرخ، نەک بەهۆی نەبوونی بڕوانامە یان لێهاتوویی، بەڵکو لەبەر ئەوەی ڕووبەڕووی دوڕیانێکی پێکهاتەیی دەبینەوە کە توانای تاکەکەسی تێدەپەڕێنێت و لەگەڵ دیوارە قووڵە چەسپاوەکانی سیستەمی پیاوسالاریدا بەریەک دەکەوێت.
نەبوونی ژنان لە پلاتفۆرمەکانی بڕیاردان ڕووداوێکی مێژوویی نییە، بەڵکو دەرئەنجامی سیستەمێکی دامەزراوەییە کە بەردەوام لە ڕێگەی میکانیزمی ئیستسنای داهێنەرانە خۆی بەرهەم دەهێنێتەوە. ئێمە باسی ژینگەیەکی سیاسی دەکەین کە یاساکانی لە غیابی لایەنی بەرامبەردا داڕێژراون، دروستکردنی کولتوورێکی ڕێکخراوەیی دەخوازێت  کە بە بیانووی "سەقامگیری" یان "تایبەتمەندی کۆمەڵایەتی" بەرەو قۆرخکاری  دەسەڵاتی پیاوانە بچێت. 
بەڵگە مێژووییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کاتێک ژنان تەنانەت چارەکێکی دەرفەتیان پێدەدرێت، ئەوا مۆدێلێکی نوێی  سەرکردایەتی دەخەنە ڕوو کە بە نەرمی و حوکمڕانی باش و توانای بەرز بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکان تایبەتمەندو پسپۆڕن. سەرەڕای ئەوەش "سەقفی شووشەیی" هەر دەمێنێتەوە. بەهۆی کەمی لێهاتووییەوە نییە، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە ئەو ستانداردانەی کە "سەرکەوتنی سیاسی" پێی دەپێورێت، بە شێوەیەک داڕێژراون کە لەگەڵ مۆدێلێکی پیاوسالاری تەقلیدیدا بگونجێت کە هەمەچەشنی وەک هەڕەشەیەک سەیر دەکات نەک دەوڵەمەندکردن.
ئەوانەی ڕێگە بە ژنان دەدەن هاوبەشی تەواو بن لە بڕیاردان، ئەو کۆمەڵگایانەن کە بەردەوام خۆیان ئەبدەیت دەکەنەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا