
خەدیجە ئەسکەندەر
عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی به ئاڕاسته‌ی بۆچون و لایه‌ن و بیركردنه‌وه جیاوازه‌كان، هێزی چه‌كداری جیاوازی تێدایه تا ئێستا ژماره‌یه‌كی ورد و دیاریكراو له‌سه‌ر ئه‌و هێزه چه‌كدارانه به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام ژماره‌یان زیاتره له 70 هێز، كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سه‌قامگیریی و سه‌روه‌ریی و ئارامی عێراق دروستكردووه و بونه‌ته به‌ربه‌ستێكی گه‌وره بۆ هه‌نگاونانی وڵاته‌كه به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و جێی متمانه، به‌جۆرێكیش رۆچونه‌ته ناو سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌وه ریشه‌كێشكردنیان له ئه‌سته‌مە.
ئه‌مریكا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی به‌رده‌وام فشاره‌كانی له‌سه‌ر عێراق به ئاڕاسته‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیا چه‌كداره‌كانه، له ڕابردوودا له‌ڕێی ئه‌م گروپانه‌وه سه‌دان هێرش بۆ سه‌ر بنكه‌كانیان له وڵاته‌كه ئه‌نجامدراون، كه بوونه‌ته هۆی تێكدانی سه‌قامگیری عێراق و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی و شه‌ڕی قوڵ له‌ناوخۆی وڵاته‌كه و دواتریش پاشه‌كشه‌پێكردنی عێراق له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا.
مارك ساڤایا، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا له عێراق، له لێدوانێكیدا له‌باره‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی عێراقه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس گووتی : ئه‌مڕۆ جیهان عێراق وه‌ك وڵاتێك ده‌بینێت كه رۆلێكی گەورەتر و کاریگەتر لە ناوچەکەدا بگێڕێت، بەمەرجێك پرسی چەك له دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت به تەواوی چارەسەربکات و شکۆی دامودەزگا فەرمییەکان بپارێزێت.
نێرده‌كه‌ی ئه‌مریكا له عێراق پرسی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و هاوبه‌شییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كردووه‌ته به‌هانه بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی عێراق له‌و مه‌ترسیانه‌ی دێنه به‌رده‌می له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی چالاكییه‌كانی ئه‌م گروپانه و ده‌ڵێت، هیچ ئابورییەک ناتوانێت گەشە بکات و هیچ هاوبەشییەکی نێودەوڵەتیش ناتوانێت سەرکەوتوو بێت، لە ژینگەیەکدا کە سیاسەت لەگەڵ دەسەڵاتی نافەرمیدا تێکەڵ بووە، عێراق دەرفەتێکی مێژوویی لەبەردەمدایە بۆ هەڵدانەوە ئەم دۆسییەو بەهێزكردنی وێنەی خۆی وەک دەوڵەتێک کە لەسەر سەروەری یاسا بونیاد نراوە نەک دەسەڵاتی چەک.
هۆشداری دراوه‌ته عێراق كه ئێستا وڵاته‌كه له‌به‌رده‌م دوڕیانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه، یان به‌ره‌و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ هه‌نگاو ده‌نێت، یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سوڕه‌ی كه وه‌ك بارگرانییه‌ك بۆ هه‌موو لایه‌ك ناوی بردووه.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا چه‌ند جارێك عێراقی له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م گروپانه ئاگاداركردوه‌ته‌وه و دڵنیایش ده‌داته عێراق كه تا ئه‌و گروپانه هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه، وڵاته‌كه ئاماده‌نییه هێزه‌كانی به ته‌واوه‌تیی له عێراق بكشێنێته‌وه.
داواشی لە حکومەتی عێراق كردوه هەنگاوی یەکلاکەرەوە بۆ هەڵوەشاندنەوە و چەکداماڵینی ئەو گروپانە بنێت و ئەو هه‌ژموونه سیاسی و سەربازییەشیان لێ بسەنێتەوە کە لە چەند ساڵی ڕابردودا بەدەستیان هێناوە.
مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م هێزه چه‌كدارانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌ت كارده‌كه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق له ساڵی 2003 و دواتر كشانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی 2010 له‌وكاته‌وه تا ئێستا گروپی چه‌كداریی جیاواز له گۆڕه‌پانی عێراق سه‌ریانهه‌ڵدا، به‌شێكی زۆری ئه‌م هێزه چه‌كداره شیعانه له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت ئێران هاوکاری و پشتیوانیان لێده‌كرێت و جوڵه‌ی بازرگانیان هه‌یه، ئه‌م گروپانه به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانی لایه‌نێكی سیاسیی وڵاته‌كه‌یان هه‌یه و خاوه‌نی بنكه‌ی فه‌رمیی و نافه‌رمیی و ته‌نانه‌ت بنكه‌ی شاراوه‌ن.
سه‌رباری زۆریی ژماره‌ی هێزه چه‌كداره‌كان له عێراق، چه‌ند هێزێكی چه‌كداریی ناسراو هه‌ن كه هه‌ریه‌كێكیان و له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌یه‌كی وڵاته‌كه‌وه ئاڕاسته ده‌كرێن، یه‌كێك له‌وانه سوپای مه‌هدییه، كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دری رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دره‌وه له ساڵی 2003 و له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراقه‌وه دامه‌زرا، یه‌كێك بوو له هێزه چه‌كداره گه‌وره‌كانی عێراق و له ساڵی 2008 بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی درا و ئێستا له‌ژێر ناوی (سه‌رایا سه‌لام) كارده‌كات ئه‌مه جگه له چه‌ند گروپێكی دیكه‌ی دیار وه‌ك رێكخراوی به‌در و ئه‌هلی حه‌ق و كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵا و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق حه‌شدی عه‌شایه‌ری كه له‌ژێر چه‌تری حه‌شدی شه‌عبیدا له عێراق وه‌ك گروپی چه‌كدار كار ده‌كه‌ن نزیكه‌ی 240 هه‌زار چه‌كداریان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ نه‌خشه‌ی چه‌ك له عێراق له‌لایه‌ن سێ هێزه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت ئه‌وانیش، هێزه رێكخراوه‌كانی وه‌ك وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر و هێزی نیمچه فه‌رمیی وه‌ك هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و به‌شێكیشیان هێزی رێكنه‌خراون و له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش كار ده‌كه‌ن كه به‌شێكیان راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن و له‌گه‌ڵ گروپه سوننه و عه‌شایه‌ره‌كان.
پسپۆڕانی ئه‌منیی و ستراتیجی عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه هێزه چه‌كداره نایاساییه‌كانی عێراق به چه‌ند جۆرێك كارده‌كه‌ن، به‌شێكیان فه‌رمان له حكومه‌ته‌وه وه‌رده‌گرن، به‌شێكیان وڵاتانی دراوسێ ئاڕاسته‌یان ده‌كات و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یشیان له‌لایه‌ن رێبه‌ره ئاینییه‌كانی وڵاته‌كه ئاڕاسته ده‌كرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه‌ش فه‌رمیی نین تا ئێستا نازانرێت ژماره‌ی چه‌كداره‌كانیان چه‌نده ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه ڕوونه ئه‌م هێزانه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ئارامی و سه‌قامگیری وڵاته‌كه.
به‌گوێره‌ی مادده‌ی 9 له ده‌ستوری عێراق به‌هیچ جۆرێك نابێت گروپه چه‌كداره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هێزه فه‌رمییه‌كانی وڵاته‌كه رێك‌بخرێن و دروست بكرێن و كاربكه‌ن، به‌مه‌ش ئه‌م هه‌موو هێزه‌ی هه‌یه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری وڵاته‌كه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ساڵانه ژماره‌ی ئه‌و هێز و گروپانه به ناو و دروشم و ئاڵا و ئه‌جێنجای جیاوازه‌وه دروست ده‌بن، هه‌ربۆیه ئێستا له عێراق هه‌وڵێك هه‌یه به ئاڕاسته‌ی فه‌رمیكردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له‌ژێر ناوی (پرۆژه‌یاسای حه‌شدی شه‌عبی) كه له ئه‌گه‌ری تێپه‌ڕاندن و په‌سه‌ندكردنیدا هێزه‌كانی حه‌شجی شه‌عبی ده‌كاته سوپایه‌ك هاوته‌ریب به سوپای عێراق.
یه‌كێك له ناوه دیاره‌كانی له گروپه چه‌كداره‌كانی عێراقدا هه‌یه گروپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامییه، ئه‌م گروپه چه‌كداره تێكه‌ڵه‌یه‌كن له میلیشیاكانی كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵا و كه‌تیبه‌كانی سه‌ید شوهه‌دا و جوڵانه‌وه‌ی نوجه‌با و ئه‌نساروڵا ئه‌وفیا، ئه‌م گروپه به‌رده‌وام له گه‌شه‌سه‌ندندایه و ده‌كرێت له داهاتودا گروپی دیكه‌یش بێنه‌ناویه‌وه و فراوانتر بكرێت، ئه‌م گروپه ستراتیجی كاركردنیان له‌ژێر یه‌ك ناودایه تا كاتێك هێرش له دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجامده‌ده‌ن هیچ گروپێكیان به‌ته‌نها ئه‌نجامدانه‌كه‌ی نه‌گرێتته ئه‌ستۆ.
ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه و پشتیوانی ئه‌مریكا بۆ ئیسرائیل به‌هۆی هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق و به‌تایبه‌ت ئه‌و گروپانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێت، مه‌حه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌وڵێكی زۆری‌دا باڵانس له‌نێوان ئه‌مریكا و هێزه چه‌كداره‌كان رابگرێت و بگاته چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ند بۆ هه‌ردوو لا، له یه‌ك كاتدا به‌ڵێنی به گروپه‌كانی عێراق ده‌دا به كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و به‌ڵێنی به ئه‌مریكاش ده‌دا به سزادانی ئه‌و گروپانه‌ی هێرش بۆسه‌ر بنكه‌كانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كپ بوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ش، هێشتا دۆخی چه‌كداره‌كانی عێراق و پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش یه‌كلا نه‌بونه‌ته‌وه.
گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق، ئێستا خاوه‌نی 50 كورسین له په‌رله‌مانی عێراق، له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 10/10/2025یش له‌ڕێی چوار لیستی ئاشكرا و 15 لیستی دیكه‌یش له‌ژێر ناوی هاوپه‌یمانێتی جیاوازه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كرد، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌م هێزانه بگاته 70 كورسی، ئه‌وا ده‌بنه خاوه‌ن كارتی یه‌ك له‌سه‌ر سێی په‌كخه‌ر و چاره‌نوسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی وڵاته‌كه‌شیان ده‌كه‌وێته ده‌ست.
زیانی گروپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر عێراق
ماریا فانتابی، له سه‌نته‌ری گفتوگۆی مرۆیی كه رێكخراوێكه تایبه‌ت به ناكۆكییه‌كان و بنكه‌كه‌ی له سویسرایه له‌باره‌ی عێراقه‌وه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای عێراق بكه‌ین له‌دوای ساڵی 2003ـوه ده‌بینین كه ئه‌م وڵاته نه‌بوه‌ته ده‌وڵه‌تێكی كاریگه‌ر، نه‌یتوانیوه ببێته خاوه‌نی سه‌رۆكێك بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی كه توانای هه‌بێت كۆنتڕۆڵی ته‌واوی هێزه چه‌كداره‌كانی وڵاته‌كه بكات.
هه‌ر له‌باره‌ی دۆخی عێراقه‌وه، رۆژنامه‌ی نیوۆرك تاییمز نوسیویه‌تی: تاكه هۆكاری نه‌كه‌وتنی عێراق سامانی نه‌وته‌كه‌یه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكی زۆری هاوڵاتیانی وڵاته‌كه سودیان له‌و سامانه وه‌رنه‌گرتوه و له خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانكردنیان بێبه‌شن.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه عێراق به‌شێوه‌یه‌كی خێرا هه‌نگاو ده‌نێت بۆ له‌ده‌ستدانی سه‌نگی خۆی له ناوچه‌كه و جیهانیشدا، چونكه ئه‌و وڵاته كه‌وتوه‌ته ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه میلیشیا شیعه‌كان و ئه‌وانیش ئه‌جێندای ئێران له وڵاته‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و خاكی وڵاته‌كه بۆ مه‌رامیی خۆیان به‌كارده‌هێننن.
ئه‌و زیانانه‌ی به‌هۆی گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه له عێراق ده‌كه‌وێته‌وه دیارترینیان له‌ناوچوونی ژێرخانی ئابوری و ده‌ستگرتنی ئه‌م گروپه چه‌كدارانه‌یه به‌سه‌ر جومگه گرنگه‌كانی وڵاته‌كه‌دا له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا مه‌ترسییه‌كی دیكه له‌ناوچونی ناوچه مێژووییه‌كانه، چونكه له رابردوودا ئه‌م گروپانه به‌هۆی هێرشه چڕه‌كانیانه‌وه زیانێكی زۆریان به شوێنه‌واره مێژوییه‌كان گه‌یاندوه، ئه‌مه جگه له زیانه گیانییه‌كان كه به‌هۆی هێرشه‌كانیانه‌وه به‌ر هاوڵاتییان ده‌كه‌وێت و هێرشی ئه‌م گروپانه هه‌زاران كوژراوی له هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی و هێزه‌كانی حكومه‌ت لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
ئاڵنگارییه‌كی دیكه كه به‌هۆی هێزه بێشوماره‌كانی ئه‌م هێزانه‌وه به‌ر عێراق ده‌كه‌ون نه‌مانی ئارامیی سیاسی و ئه‌منییه، به‌هۆی ئه‌م گروپانه‌وه عێراق سه‌روه‌ری خۆی له‌ده‌ستداوه و ئه‌مه‌ش سه‌ریكێشاوه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان له‌و وڵاته و قۆستنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منیش له عێراق له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه زیاتر هه‌وڵه‌كانی بۆ هێنانه‌دی سه‌قامگیریی خاو كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌ڕێی ئه‌م گروپانه‌وه، مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا پێشێل ده‌كرێن، ئه‌ویش له‌ڕێی شكاندنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنی هاوڵاتییان، هێرشه‌كانیشیان له ناوچه جیاوازه‌كان سه‌ریان كێشاوه بۆ پیسبوونی ژینگه ته‌قاندنه‌وه و شكاندنی هێڵه‌كانی گه‌یاندنی نه‌وت.
چاره‌نوسی عێراق له‌به‌رده‌م گروپه چه‌كداره‌كان و ئێران و ئه‌مریكادا
له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2023ـوه، ناكۆكییه‌كان له رۆژهه‌ڵاڕتی ناوه‌ڕاست فۆرمێكی دیكه و جیاوازیان وه‌رگرت، ئاگری ئه‌و پریشكه‌ی له غه‌زه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا به‌یروت ویه‌مه‌ن و ئێرانیشی گرته‌وه، له وێنه گه‌وره‌كه‌دا عێراق به تاكه رزگاربوی ئه‌م گرژیانه ده‌ركه‌وت، به‌ڵام پێده‌چێت عێراق له كۆتاییدا به‌هۆی گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێرانه‌وه ڕووبەڕووی مه‌ترسی گه‌وره ببێته‌وه.
له رابردودا ئیسرائیل به‌چڕی هێرشی بۆسه‌ر حه‌ماس و حیزبوڵا و حوسییه‌كان ئه‌نجامدا، پێده‌چێت هه‌نگاوی داهاتوی گروپه‌چه‌كداره‌كانی عێراق بێت چونكه، ئه‌و گروپانه به‌شێكن له‌و زنجیره‌ی گروپه چه‌كداره‌ی نزیكن له ئێران و پشتیوانی ده‌كه‌ن.
له‌نێوه‌ندی ئه‌م مه‌ترسییانه‌دا، حكومه‌تی عێراق هه‌وڵده‌دات سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ په‌یڕه‌و بكات، له‌لایه‌كه‌وه ده‌رگای گفتوگۆ و لێك تێگه‌یشتنی به‌ڕووی ئه‌مریكادا كردووه‌ته‌وه و له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه به‌رده‌وام هه‌وڵده‌دات بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان، له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه باڵی شیعه ده‌یه‌وێت له یه‌ك كاتدا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران تێكنه‌چێت و له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاش توشی ڕوبەڕوبوونەوە نه‌بێت.
ئێستا دۆخی عێراق له‌به‌رده‌م دوڕیانێكی مه‌ترسیداردایه، یه‌كێكیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یاخود چاره‌سه‌ركردنی گروپه چه‌كداره‌كانه كه ئه‌وه كارێكی ئاسان نییه و ده‌بێته هۆی دروستبونی گرژی و ئاڵۆزی و ناكۆكیی له ناوخۆی وڵاته‌كه، ئه‌ویتر پشتگوێخستنی هۆشداره‌ییه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی رۆژئاوا و له‌ده‌ستدانی پشتیوانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیه‌تی، كه ئه‌وه‌ش له داهاتوودا مه‌ترسیی گه‌وره‌ی سیاسی و ئه‌منیی و ئابووری لێده‌كه‌وێته‌وه.
