
هەڵوەستەیەك لە وێستگەی ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی هەر چوا ئەفسەرە ئازادیخوازەکەی باشووری کوردستان .
ئەمڕۆ هەینی 2026 / 6 / 19 ، 79 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر لەسێدارەدانی هەر چوار ئەفسەرە تێکۆشەر و وڵاتپارێز و جوامێرەکەی باشووری کوردستان ، هەر یەکە لە شەهیدان : مستەفا خۆشناو ، خەیروڵڵا عەبدولکەریم ، عیززەت عەبدولعەزیز و محەممەد قودسی ( 1947 ) ، بەشداربووانی دامەزراندنی کۆماری کوردستان ( مهاباد ) لە رۆژهەڵاتی کوردستان ، کە لە 1946 / 1 / 22 راگەیەنرا ، لە دوای هەرەسی کۆمارە ساوایەکە لە 1946 / 12 / 15 کە لەسێدارەدانی سەرکردەکانی لێکەوتەوە لە 1947 / 3 / 31 ، گەڕانەوە بۆ باشووری کوردستانی سەردەمی رژێمی پاشایەتی بۆگەنی عێراق و لە سێدارەی دان .
هەر چواریان کۆڵێژی سەربازییان تەواو کردبوو ، خوێندەوار ، وشیار ، نیشتیمانپەروەر ، شارەزا لە بواری یاسایی و سەربازی ، چاك دەیانزانی بگەڕێنەوە بەردەستی دەوڵەت ؛ لەسێدارە دەدرێن و بەگەر بارزانی نەکەوتن بۆ یەکێتی سۆڤیێت ، گەڕانەوە ، تەنها بۆ ئەوەی لە وەسیەتنامە مێژووییە گرنگەکەیان بۆ مێژوو بە کورد بڵێن : " براینە دوژمنی جەهالەت بن ، بە هەموو تواناتان شەڕی جەهالەت بکەن و دوای جەهالەت مەکەون . "
مخابن ، ئەوا بۆ 79 ساڵ دەچیت دوای جەهالەت ، خۆبەدەستەوەدان ، نۆکەرایەتی ، خیانەتکاری ..... و بەناو رێبەر و سەرکردە و بەرپرسی جاهیل و گەمژە و خێڵگەرا کەوتین و پیرۆزیان دەکەین ! .
وەسیەتنامەکەیان فەرامۆشکرا ، دەبوایە وێنە و مێژووی خەبات و تێکۆشانی سەرفرازانەی ئەو سەرکردە دڵسۆز و قارەمانانە بخرێتە ناو پڕۆگرامی خوێندن .
سەربڵندانە و شکۆمەندانە گیانییان بە نیشتیمان بەخشی .
دروود و رێز و وەفای ئەمەکداری بۆ گیانی پاکی بەرزەفڕیان .
ئیدریس سدیق
یەکشەممە 2026 / 6 / 21
