
ئه‌و دیارده نوێیانه‌ی خۆیان وه‌ك "نوێ" ده‌نوێنن، زۆریش نوێ نیین. یاخۆ كۆمه‌ڵگەكان به‌و ئاسانییه به نوێی نازانن و ده‌كه‌ونه په‌رچه‌كرداری جۆراوجۆره‌وه له‌گه‌ڵیدا. به‌ڵام هاوكات، شتێكی پاسیڤ و نه‌زۆك نییه. هیچ نه‌بێت په‌رده له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك هه‌ڤدژی و ناكۆكیی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵده‌داته‌وه كه له ساتی تردا نایبینین.
ته‌كنۆلۆژیای نوێ، یه‌ك له‌م شته نوێیانه‌یه كه به‌راورد به كه‌لتوور لاوازتر و كزتره. به‌ڵام جاروبار زه‌برێك له دڵی كه‌لتوور ده‌دات و شتانی ژێر به‌ڕه دێنێته سه‌ر به‌ڕه. بۆ نموونه، پرسگه‌لی چه‌پێنراو دێنێته سه‌رێ بۆ ناو فه‌زای ئاشكرا و هاوبه‌شی مرۆڤه‌كان. ئاشكرابوونی په‌یوه‌ندیی دیجیتاڵیی نێوان ئه‌م و ئه‌و، یه‌ك له‌و ناكۆكییانهیه كه ته‌كنۆلۆژیا ده‌یهێنێته سه‌رێ. شتێك كه پێشوه‌خت ده‌زانین هه‌یه، یان ئیمكانی ڕوودانی هه‌یه؛ به‌ڵام هێشتان نه‌هاتووه‌ته ناو فه‌زا ئاشكراكهوه- ناو ئه‌و ڕووبه‌ره‌ی كه چیتر ناتوانین واخۆمان ده‌ربخه‌ین ڕووینه‌داوه. لێره‌وه تێده‌گه‌ین كه‌لتوور ئه‌و ماترێسه درۆیینه‌یه كه پێویستمان پێیه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه كێیه ڕێژه‌ی ئه‌م "پێویستی"یه دیاریده‌كات؟ ئه‌م پرسیاره به‌شێوه‌ی ئاشكرا بووبێت یان ژێره‌وانكێ، خه‌می ئه‌و بیریارانهش بووه كه بیریان له كۆمه‌ڵگە كردووه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی له‌و جۆره‌دا، كۆمه‌ڵگە كه‌مێك ده‌سته‌پاچه ده‌بێت؛ به‌ڵام كه‌مێك له‌وه زیاتریش چێژ له‌و سنوربه‌زێنی و سه‌رپێچییه وه‌رده‌گرێت. به مانایه‌كی تر، كۆمه‌ڵگە له لایه‌ك شه‌رم دایده‌گرێت كه كۆت و تابۆیه‌كی خۆی ده‌به‌زێنێت، به‌ڵام له‌ولاشه‌وه نه‌فه‌سێك ده‌دات كه تێبگات تابۆكان شتی ئاسنین نین، به‌ڵكو تێكڕا ده‌ستكردی مرۆڤ خۆین. له‌م دژیه‌كییه بنیاتنه‌ره‌ی كه‌لتووردا، به‌شێوه‌یه‌كی هاوكات، ئه‌م گه‌مه‌یه دووباره و چهندبارهدهبێتهوه و بگره دژیهكییهكه ده‌ڕواته‌وه بۆ جێگا نهگۆڕهكهی خۆی. له سه‌رێكه‌وه، گه‌ر هه‌موو ڕێساكانیش له شه‌و و ڕۆژێكدا بكه‌ون ئه‌وا ده‌بێت له‌و سه‌ری تره‌وه گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین هێشتا ڕێسایه‌ك ماوه نه‌به‌زێنراوه و شتێك له هه‌نبانه‌ی كۆمه‌ڵگەدا ماوه كه كه‌س بۆی نیه بیبه‌زێنێت. به زمانێكی تیۆری بیڵێین، ئه‌زموون هه‌میشه و به‌ڕه‌هایی ناكاته پێش-ئه‌زموونی. له پێش ئه‌زموونه‌كان و ههڵماڵینهكان و كرداره ڕۆژانهییهكانهوه، توخمێك هه‌یه بۆ ئه‌زموونكردن نییه. كۆمه‌ڵگە له‌سه‌ر ئه‌م توخمه ڕسكاوه و دوایی دهروازهدهكاتهوه بۆ له‌قكردنی جاروبارهشی.
ئه‌وه ته‌نیا پره‌نسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی درووستبوونی كۆمه‌ڵگەیه. گه‌رنا، له باری وردتردا، گه‌ره‌كه ڕووداوه‌كان و هه‌ڵوه‌سته قهوماوهكان بپشكنرێت. كاتێك ڤیدیۆی فڵانه فیگه‌ری دینی بڵاوده‌بێته‌وه، بێیهكودوو مایه‌ی ڕه‌خنه‌شه. چونكه پێگه‌ی دین له‌م نموونه‌یه‌دا، پێگه‌یه‌كی له‌وه به‌رپرسیارتره كه چاوی لێ بپۆشین. ئه‌و مه‌لایه‌ی به‌ر زه‌برێكی ته‌كنۆ-كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌م جۆره ده‌كه‌وێت، هه‌ر خۆیشی به‌شێك بووه له سانسۆری كۆمه‌ڵایه‌تی. دیاره په‌یوه‌ندیی كهسێنیی مرۆڤه‌كان به یه‌كتره‌وه، پرسێكی تایبه‌ته و ئه‌وانیتر ناتوانن پێی تێ بخه‌ن. به‌ڵام ئاشكرایه هه‌ر مه‌لا و بانگخوازێك، له كه‌سێك زیاتره. ئه‌و خاوه‌نی پێگه‌ی ڕه‌مزی و كۆمه‌ڵایه‌تییه و پێشوه‌خت قاچێكی له‌ناو ئه‌و گوتارانهشدایه كه كۆمه‌ڵگا هه‌ڵده‌سوڕێنێت. تۆ چه‌نده دژی په‌یوه‌ندیی نێر و مێ بوه‌ستیته‌وه، ئیدی له كاتی هه‌ڵماڵینه تهكنۆلۆژییهكهدا فشارهكهت له‌سه‌ر چه‌ندقات ده‌بێته‌وه. كۆمه‌ڵگا ده‌زانێت هه‌مووكه‌س ئاره‌زووی هه‌یه، به‌ڵام ئاره‌زوو چۆن ڕێكده‌خرێت و كێهان گوتار سنووره‌كان دیاریده‌كات پرسه گرنگه‌كه‌یه. لێره‌دا كێشه‌مان ڕیا بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی كه‌لتوور نییه كه له هه‌موو دونیا وه‌كو یه‌كه، به‌ڵكو كێشه‌مان ئه‌و ڕیا دووجایهیه وا به‌رۆكی كه‌لتووری كوردیی گرتووه.
له‌م دۆخانه‌دا ده‌كه‌وینه به‌رده‌م دووڕیانێك: یان گه‌ڕانه‌وه بۆ پێشتر، یانژی قبوڵكردنی ئه‌و هه‌ڤدژی و ڕووزهردییهی كه درووستبووه. دیاره هه‌نگاوی دووه‌م واقیعییتره، و ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕووداوێكی له‌م جۆره‌دا بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه چۆن بچینه پێش، چۆن ئه‌و گرژییه بكه‌ینه مایه‌ی بیركردنه‌وه، چلۆن ئابڕووی گه‌وره‌تری كه‌لتووره‌كه بخه‌ینه پێش هه‌ر ئابڕوویه‌كی پاتۆلۆژیكی تاكه‌كه‌سییه‌وه. كه‌لتووره زیندووهكان، ئه‌م گرژییانه به ده‌رفه‌تێكی زێڕین ده‌بینن. به‌ڵام پێناچێت كه‌لتووری كوردی، ئه‌و جڤین و لڤینه پێویستهی هه‌بێت مامه‌ڵه به‌م چركهساتانهوه بكات كه له ڕاده‌ی خۆی زۆرتر دووباره‌ده‌بنه‌وه.
