
تەکـنەلـۆژیا بـووەتە پێـویـستـیـیەکی رۆژانـەمـان. بـە بەشـێکی دانـەبـڕوا لە ژیـانـمان.
لە هەموو شوێنێکدا بوونی هـەیە. تەکنەلۆژیا شۆڕشێکی گەورەی لە چۆنیەتی ژیان و کارکـردن و کارلـێککـردنـمان لەگەڵ جـیهـانی دەوروبەرمانـدا کـردووە. لە تەلـڤـزیـۆنی
رە نـگاوڕەنگ و مـۆبـایـلە زیـرەکەکان و تابـلـێـتەکان و لاپتـۆپەکان و ئایپـاد و ئامـێرە تەکنەلۆژیاکانی تر تا سۆشیال میـدیا. هەریەکەیان کارتێکردنیان لەسەر ژیانمان هـەیە.
وشەی (تەکنەلـۆژیا) وشەیەکی یۆنانییە. وشەیەکی لێکـدراوە لە دوو بـڕگە پێکهاتـووە. بڕگەی یەکەم (تەکنۆ) بە واتای هـونەر یا زیرەکی یا چالاکی دێت. بڕگەی دووەم (لۆگیا) واتە زانست یا لێکۆڵینەوە دێت. هەردوو بڕگەکە بەیەکەوە، بە مانای دەربڕینی زانستی یان جـێـبەجـێکـردنی زانـستی دێـت.
راستە کە ئامێرەکانی تەکـنەلـۆژیا، چەکـێکی دوو لـوولەن، سوودیان هـەیە و زیانیشیان هـەیە، لایەنی ئەرێنی و نەرێنیشیان هـەیە. بەڵام سـوودەکانیان زۆرتـرن لە زیانەکانیان. ئامـێرە تەکـنەلـۆژییەکانـیش گـیانـلەبەرن نـین، کە لە گـیانـلەبـەرێکەوە لەدایک بـووبـن. هەرچەند سەیر و سەمەرەشبن، هەموویان زادەی خەیاڵ و بیر و هـۆشی مرۆڤـن. هەر مـرۆڤ دایانیهـێـنان و دروسـتیانی کـردوون،هـەر مـرۆڤـیشبەرنـامەڕێـژی کـردوون. ئەگـینا ئەم ئامـێرە تەکـنەلـۆژیانە، ئەفـسووناوی و خەیاڵی نین. کـۆد و کـلیـل و جـڵە و کۆنترۆڵەکانیشیان، لە دەستی مرۆڤ دایە. چۆن بیانەوێت و ئارەزووبکەن بەو شێوەیە بەکاریـان دەهـێنن. زیانـەکانیـان لە ئەنجـامی بە خـراپی بەکارهـێنانیان دایـە. رەنگە لە سەرەتاوە منـداڵان زیانەکانیان نـەزانـن. بەبـێ تـاوانی و بە نەزانی بەکاریـان بهـێـنـن.
منـداڵانی ئەمـڕۆ، بە نەوەی تەکنەلـۆژیا و ژیـریی دەستکرد دادەنرێن و لە دەوروبەری ژینگەیەکی دیجـیتاڵـیدا چاویان هـەڵـدێـنن و گەورەدەبـن. لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە، شارەزاییان لە بەکارهـێنانی ئامیرە جۆراوجۆرەکانی تەکنەلۆژییەکاندا هـەیە. زۆربەیان تابڵێت و مۆبایـلی زیرەک و لاپتۆپی تایبەتی خۆیان هـەیە. زۆرێک لە منداڵان بوونەتە کـۆیـلەی ئـەم ئامـێرانە و رۆژانە، کاتـێکی زۆر بـە بەکـارهـێنانیانەوە بەسـەر دەبـەن.
زۆر جار دایکان و باوکان هەسـت بەبێ دەسەڵاتی دەکەن بۆ پارستنی منـداڵەکانیان، لە زیادەڕۆیی لە بەکارهـێـنانی تەکـنەلـۆژیا. کەچی هەر خودی دایکان و باوکان، زۆر جار بۆ خۆشنوودی و بۆ ژیـرکردنەوە و سەرقاڵکـردنی منداڵە ساواکانیان، پشـت بە ئامـێرە تەکـنەلـۆژییەکان دەبەسـتن. بۆیـە بەلامـانەوە سـەیـر نیـیە، کە منـداڵان لـە منـداڵـییەوە سـەرقـاڵیبەکارهـێنانی ئایپاد و مـۆبـایـلی زیـرەک و ئامـێرەکانی تری تەکـنەلـۆژیا بـن.هـیچ کەسێکـیش لە دایـکان و بـاوکان گـۆنجاوتـر نـین، بۆ یارمەتیـدانی منـداڵەکانیان و پەرەپێـدانی خـووی تەنـدروست لەگـەڵ تەکـنەلـۆژیادا. دانـانی سـتانـداردی ئامانجـدار و نمـوونەی باش کارێـکی زۆر گرنگـن.پێـویـستە دایـکان و بـاوکان، نمـووی باشـبن لە بەکارهـێنانی ئامێرە تەکـنەلـۆژیایەکانـدا. لەم رووەوە ببـن بە نمـوونە بۆ منـداڵەکانیان.
دایکان و باوکان و مامۆسـتاکان، دەتـوانن بە دوای ئـەپی کوالـیتی بەرزدا بگەڕێن، کە وشەسازی و بیرکاری وخوێنـدنەوە و نووسین و زانستی منـداڵان بەرەوپێـش دەبەن.
بمانەوێ و نەمانەوێـت لە ئەمـڕۆدا، تەکـنەلـۆژیا بـووە بە بەشـێکی دانەبـڕاو لە ژیانی منـداڵانی بچـووک. بەکارهـێنانی تەکنەلـۆژیا لەنێو هەموو تەمەنێکدا لە زیادبوون دایە. منداڵانی تەمەن (٣ بۆ ٥) ساڵ بە تێکـڕایی، رۆژانە چوار کاتژمێر لەگەڵ تەکنەلـۆژیادا بەسەردەبـەن. ئەمەش کاتـێکی زۆرە لەچـاورای، ئەکادیـمیای ئەمـریکی بۆ پـزیـشکی منـداڵان، کە پێیانـوایە بۆ منـداڵانی تەمەن (٢ بۆ ٥)ساڵ، پێویسـتە کاتی بەکارهـێنانی شاشەکان سنووردار بکرێن بۆیەک کاتژمێر لە رۆژێکدا، بۆ بەرنامەی کوالـیتی بەرز.
بەپـێی ئامـارەکانی (یـونـیسـێـڤ) یـش، لە هـەر سێ منـداڵـێک لە جیهـانـدا، یەکـێکـیان ئینتەرنێت بەکاردەهـێنێت. لە (٥٢%)ی منداڵانی (١١)ساڵان مۆبایلی زیرەکیان هەیە.
فـێرکردنی منـداڵان، بە هـۆی کۆمەڵـێک داهـێنانی تەکنەلـۆژیاوە گـۆڕاوە. دەرفەتـێکی بێوێنەیان بۆ فـێرخوازانی بچووک رەخساندوون.سەرەڕای نیگەرانی و مشتومـڕێکی زۆر لەم ساڵانـەی دواییـدا، سەبـارەت بە رۆڵی تەکـنەلـۆژیـا لە گەشەکـردنی منـداڵان، تەکـنەلـۆژیا کاریـگەرییـەکی بەرچـاوی لەسـەر گەشـەکـردنی زانـستی و جەسـتەیی و دەروونی و سۆزدای و کۆمەڵایەتیی منداڵان هـەیە. ئاشنابوونی منداڵان لە تەمەنێکی بچـووکـدابە تەکـنەلـۆژیا، بە ئـینـتەرنێـت و بە تابـلـێـتەکان، لەگـەڵ گەشـەکـردنیانـدا پێشکەوتنێکی گەورە بەدەستدەهـێنن. ئەمەش ئامادەیان دەکات بۆ خوێندنی داهاتوو.
لە ئەمڕۆدا لە زۆربەی قوتابخانە بنەڕەتییەکاندا، وانەی فێرکردنی کۆمپیوتەر هـەیە. بەشێکی زۆری قـوتابییەکان، پێـش دەسـتپێکـردنی پـۆلی یـەکی بنـەڕەتی، لە ماڵەوە کـۆمپـیـوتەر و تابـلـێـتـیان بەکـارهـێـناون و شارەزاییـان لە بەکارهـێـنانـیانـدا هـەیە.
لەگەڵ بەردەوامی پێـشکەوتنی تەکـنەلـۆژیـا، خۆمـان لە لـێواری سەردەمێکی نوێـدا دەبیـنینەوە لە پەروەردەکـردن و فـێرکـردنی منـداڵان. گەر بە شـێوەیەکی دروسـت و گونجاو تەکنەلۆژیا بەکاربهێنرێت. ئامرازێکە بۆ ئاسانکاری و پشتگیری لە فێرکردن
و لە فـێربوون. دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی، لەسەر منداڵانی بچووک هەبێـت.
سەرەڕای سـوودە زۆرەکانی تەکـنەلـۆژیـا لە ژیانی منـداڵانـدا، هەنـدێـک کاریگەریی خراپ و نەرێنیشی هـەیە. کا دەتوانن کاریگەرییان لەسەر منـداڵان هەبێت،لە لایەنە جۆراوجۆرەکانی دەروونی و جەستەی و رەفـتاریدا. زۆر بە کورتی و بە چڕی تیشک
دەخەیـنـە سـەر، هـەنـدێک لەسـوودەکان و لە زیـانەکانی بەکارهـێـنانی تەکـنەلـۆژیا.
سـوودەکانی تەکنەلـۆژیا بـۆ منـداڵان:
١ـ تەکنەلۆژیا ئامرازێکی کاریگەرە بۆ فـێرکردن و بۆ فـێربوونی منـداڵان. یارمەتیی مامۆستایان دەدات، بۆ گەیشتن بە شـێوازە نوێیەکانی فـێکردن و فـێربوونی قوتابیان. زیـرەکی و هـۆشـیاری و تـوانای زانستی و ئەکادیـمیی منـداڵان بەرزتـر دەکات.
٢ـ زۆر جار تەکنەلـۆژیا کـێشە دەخاتە بەردەم منـداڵان و یارمەتییان دەدات، کە پـشت بـە خۆیان ببەستن و فـێری بـڕیـاردانی چـارەسـەرکـردنی دروسـتی ئـەم کـێـشانەببـن.
٣ـ تەکنەلـۆژیا و میدیای دیجـیتاڵی دەرفەتی نایاب بۆ پشتگیریکردن و بەدەستهـێنانی زمـان دەڕەخـسێـنـن. پەرتـووکی ئـەلـیکـترۆنیو بەرنـامـەی پـەروەردەیی، دەتـوانـن یارەمەتیی منداڵانی بچووک بـدەن، بۆ فـێربـوونی پیـتەکان و چـۆنییەتی واژەکـردنیان.بۆ فـراوانکردنی وشەسازییان، یان تەنانەت فـێربـوونی وشەکان بە زمانێکی جیاواز.
٤ـ دەتـوانـرێـت تەکـنەلـۆژیـا بـۆ بەرزکـردنەوەی ئەزمـوونی فـێربـوون و داهـێنان و بیرکردنەوەی شیکاری و رەخـنەگرانە و شێوازی ژیانی تەنـدروست بەکاربهـێنرێـت.
٥ـ پلاتـفـۆرمە دیجیتاڵییە جیاوازەکان، هـاوکاری و پەیـوەنـدیی نێـوان مامۆستایان و دایکان و باوکان و منداڵان باشتر دەکەن. داینامیکی کاری بە کۆمەڵ باشـتر دەکەن.
٦ـ تەکنەلـۆژیا پەرە بە کارامەیی تەکـنیکی لە تەمەنێکیبچووکەوە دەدات. منـداڵان ئامادەدەکات بـۆ داهـاتـوویەک، کە خـوێـندەواریی دیجـیـتاڵی زۆر گرنـگە.
٧ـ تەکنەلۆژیاجیهان لە بەردەم منداڵاندا دەکاتەوە. پردێک لە بۆشاییە جوگرافییەکان دروست دەکات. رێگە بە منداڵان دەدات بە ئەزموونی کولتوور و دیـدگای جۆراوجۆر ئاشنابـن.
٨ـ تەکنەلۆژیا هـانی منداڵان دەدات بۆ داهـێنان و نەرمـڕەوی و توانای خۆگونجاندن. کاتێک کە منـداڵان لە رێگەئ چالاکییەکانی تەکـنەلـۆژیاوە، بەشداری لە سیناریۆکانی چارەسەری کێشەکان دەکەن، فێری بیرکردنەوەی ستراتیژی و خۆڕاگری و کۆڵنەدان دەبن. ئەمانە کارامەیی پێویستن بۆ سەرکەوتنی ئەکادیمی و کەسایەتی لە داهاتوودا.
٩ـ تێکەڵکـردنی تەکـنەلـۆژیا لە فـێرکـردنی منـداڵانی قـۆناغی بچـووکـدا، نەک تەنها ئەزمـوونی فـێربـوونیـان دەوڵـەمـەنـد دەکـات، بەڵکـو منـداڵان ئـامـادە دەکـات بـۆ رووبەرووبوونەوەی ئاستەنگـییەکانی داهـاتـوویان.
١٠ـ تێکەڵکـردنی تەکـنەلـۆژیا لە پـلانی گەشەپێـدانی منـداڵەکانتانـدا، رێگەی ئەوەتان پێدەدات، کە وانەکان دیزایـن بکەن تا لەگەڵ شێوازە جیاوازەکانی فـێربووندا بگونجێن.
١١ـ پەیوەندیی ئۆنلاین، دەتوانێت قووڵتر گەشە بە پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و هاوڕێتی
و سـۆزداری بکات. هـانی منـداڵان دەدات، بـۆ ئـەوەی پێکەوە یـاری بکەن و فـێربـن.
١٢ـ تەکنەلۆژیا ژینگەیەکیفـێرکاریچـێژبەخشوکاریگەر بۆ خوێنـدن دابین دەکات.نوێکـردنەوەیشـێوازەکانیوانەوتنـەوە،بەشـێوەیەکیئەرێنی،سەرنـجوپاڵـنەرلەلە خوێنـدکارانومامۆسـتایانـدادروستـدەکات. ئەمـەشیەکـێکەلەلایەنەگرنگەکانیتەکـنەلـۆژیالەپـرۆسەیپەروەردەدا. هەروەها سـوودیـشیبۆگەشەکردنیدەروونیقوتابیانهـەیە.
١٣ـ زۆربـەی فـێرخـوازان تایپکردن لەسەر کـیبـۆرد، بە لایانەوە زۆر چـێژبەخـشترە
لـە بەکارهـێنـانی پـێـنووس و کاغـەز بـۆ نـووسـین.
١٤ـ تەکنەلـۆژیا ئامـرازێکی پەروەردەیی مـۆدێـرن بۆ منـداڵان دابین دەكات. منـداڵان
لە رێگەی ئەپـڵـێکەیـشن و سەرچاوە ئـۆنـلاینـەکانەوە، دەتوانن بـە خـێرایی دەستیان بگات بە بـڕێکی زۆری زانیـاری لە بـوارە جیـاوازەکانـدا.
١٥ـ ئامـێرەکانی تەکنەلـۆژیا یارمەتیـدەرێکی باشن بۆ خوێنـدنەوە و بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی قـوتابخـانە.
١٦ـ ئاسانی هـەڵگـرتـن و بەکارهـێـنانی ئـایپـاد و مـۆبـایـلی زیـرەک، زۆر گـونجـاون بـۆ منـداڵانی خـاوەن پـێـداویـستـیـیە تایبـەتـیـیەکان.
زیانەکانی تەکنەلـۆژیا بـۆ منـداڵان:
تـوێـژینەوەکان پـشـتڕاسـتی دەکـەنەوە، کە زیـادەڕۆیی لە بەکـارهـێـنانی شـاشـەکانـدا، کـاریـگەریی نـەرێـنی لەسـەر لایـەنـە جیـاوازەکـانی ژیـانی جـەسـتەیی و دەروونـی و خۆکۆنـترۆڵکـردن و سـۆزداری و کارامـەیی کۆمـەڵایەتی و ئەکادیمیی منـداڵان هـەیە. ئەمـانە بەشێکـن لە زیانەکانیـان:
١ـ ئالـوودەبـوون لە بەکارهـێنانی ئامێرە دیجـیتاڵییەکان، دەبێتە هـۆیکـێشەی کـزبینین و کەم جووڵەیی و قـەڵەوی و تـێکچوونی خـەو و بـێهـێـزی و ئـازاری ماسوولکەکان و ژانەسەر و پشتکووڕی و مـل لاری و چەندین نەخۆشیی تر. لەرووی دەروونـیـشەوە، دووچاری خەمۆکی ودڵەڕاوکێ و تووڕەیی و هـەڵچوون و گرژی و کەمـدوویی دەبـن.
٢ـ زیادەڕۆیی لە بەکارهـێنانی شاشەکان، منداڵان تووشی گۆشەگـیری و کەمبوونەوەی پەیـوەنـدیی کۆمەڵایـەتی وکەمبـوونەوەی هـاوسـۆزی دەکـات.
٣ـ لە ئەنجـامی بەسەربـردنی کاتێکی زۆر لەگەڵ تەکنەلـۆژیـادا، زۆر لە خوێنـدکارانی ئەمـڕۆ، تـووشی دابـەزیـنی ئاستی ئەکادیـمی دەبـن.
٤ـ لەگەڵ گەشەکردنی تەکنەلۆژیادا، یارییە تـونـدوتـیژییەکان و ناوەڕۆکی زیانبەخـش، مـووبەکـردن (گـێچـەڵ و شـەڕانگـێزی)لە رێگەی ئـۆنـلاییـنەوە زیاتـر بـوونە. کە بە (مـووبەکردنی ئەلیکـترۆنی) ناسراوە. سـووکایەتیکـردن و جوێنـدان و گـێچەڵکردن و هەڕەشەکردن و شەڕانگـیزی، لەنێـو خوێنـدکارانی هەرزەکارانـدا، لە زیـادبـوون دان. ئەمـەش کاریـگەری خـراپی لەسـەر، رەفـتارەکانی ژیـانی رۆژانـەی منـداڵان هـەیە.
٥ـ منـداڵان وردە وردەش، خۆیان لە یاری و وەرزش و لە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانی رۆژانەیان دووردەخەونەوە. کە زۆر پێویـستن بۆ گەشەکـردنیان و بۆ تەنـدروستییان.
دایـکان و بـاوکانی بەڕێـز، ئێـمە لەگـەڵ ئـەوەدا نیـن، کە ئامـێرە تەکـنەلـۆژییـەکان لە منـداڵەکانتان قـەدەغـەبکەن. نابێـت منـداڵەکانتان لە شارستانی و لە پێـشکەوتـن و لە داهـێنانی نـوێ دابـڕێـن. نابێـت لە بەکارهـێنانی ئامێرە تەکـنەلـۆژییەکانـدا نابەڵەدبـن.
بۆ کەمکـردنەوەی زیانەکانی زیادەڕۆیی و ئالـوودەبوون لە بەکارهـێنانی تەکنەلـۆژیا لەلایەن منـداڵەکانتانەوە، پێویـستە چاودێریی منـداڵەکانتان بکەن. کاتی بەکارهـێنانی شاشەکانی منـداڵـەکانتان سـنووردار بکەن. لەوانەش: تەلـەڤـزیـۆن و کۆمپـیوتەر و تابـلـێـت و مـۆبایـلە زیـرەکەکـان. پێـویـستە رێبـازێـکی هـاوسـەنـگ بگـرنـەبەر، بۆ رێـنماییکـردنی منـداڵەکانتان لە بەکارهـێـنانی شاشـەکان. بـۆ ئـەوەی بە شـێوەیەکی تەنـدروسـت گەشـە بـکەن ولەسـەر دروسـتی بەکارهـێـنانی تەکـنەلـۆژیـادا رابـێن.
دوبـەی: ٢٠٢٦
