
دێنیس ناتالی
ئامادەکردنی: ئەرسەلان حەسەن
لەگەڵ بەرەوپێشچوونی «ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی ئەفسانەیی» و «ئۆپەراسیۆنی نەڕەی شێر» لە هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی ئەتۆمی و سەربازیی ئێران، کوردەکانیئۆپۆزسیۆنیئێران ئامادەییانبۆبەشداریکردن لەشەڕداڕاگەیاندووە،بەڵام ئامانجەکانی ئەمریکا بەپشتیوانیکردنیان پڕچەککردنی هێزێکی ناوخۆ دیاری ناکرێت.کوردەکانی ئێران بەرەیەکیان بەناوی «هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران» پێکهێناوە بۆ فشارخستنەسەر ئێران و کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچە سەرەکییە سنوریی و کۆریدۆرە ستراتیژییەکان.ئەم بەرەیە ئامانجی دەستبارە بۆ ڕووخاندنی ئێران و مافی چارەی خۆنووسینی کورد لەئێرانێکی دیموکراسیدا.
تائێستا زۆربەی چاودێر و خاوەنڕایان ڕەخنەیان لەبەشداریکردنی کوردەکانی ئێران لەشەڕ گرتووە. هەندێک پێیانوایە نابێتبێوەرگرتنی گەرەنتی تایبەت بچنەناو شەڕەوە، بەوپێیەی ئەمریکا مێژوویەکی لە "وازهێنان" لەکورد هەیە.هەندێکیتر نیگەرانن لەپڕچەککردنی کوردی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، چونکە دەبێتەهۆی وروژاندنی ناسیۆنالیزمی فارسی.
ئەم بۆچوونانە زیادەڕەویان تێدادەکرێت و فاکتی سەر زەوی پشتگوێدەخەن.کوردە ئۆپۆزسیۆنەکان لەعێراق، تورکیە، سوریە و ئێران لەدەیان ساڵدا بەبێ ڕێککەوتنی فەرمی، وەک هێزێکی یارمەتیدەر و هاوبەش کاریانکردووە. بۆنموونە سوریە، بەئاگاداری کاتی و مامەڵەیی و تاکتیکی ئەوپشتیوانییە، هاوکاری ئەمریکا و ئەکتەرە بیانییەکانیتریان قبوڵکرد بۆ شکستپێهێنانی داعش. کوردەکانی عێراقیشسەرەڕای ماوەکورتی پشتیوانییەکان، هاوبەشی گرنگی خۆیان لەگەڵ ئەمریکا پاراستووە.
کوردە ئۆپۆزسیونەکانیئێرانیش ئەکتەری پاسیڤ نین.ئەگەر هاندان و مەرجە ستراتیژییەکانلەباربن، شەڕدەکەن بۆبەرەوپێشبردنی ئامانجە سیاسییەکان، بەدەستهێنانی ڕەوایەتی و بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانیان.
نیگەرانبوون لە «هاوپشتی نەتەوەیی ئێران»،زیادەڕەوی لەکاردانەوە بەچالاکی هێزە کوردییەکانی ئێرانیش دەکرێت. ئەم نیگەرانییەبەرمەبنای گریمانەییەکگرتوویی نەتەوەییە کە ئەمڕۆ لەئێران نییە.هەندێک نەتەوەگەرای ئێران لەدەرەوەی وڵات، بەتایبەت ڕەوتەکەی کوڕی شا، بەتوندی ڕەخنەیگرت لە هاوپەیمانی کوردەکانی ئێران وەک هێزێکی جوداخواز کە هەڕەشە لەیەکپارچەیی خاکی ئێران دەکەن. کۆمەڵی فارسیزمانی ئێران لەنێوان لایەنگرانی حکوومەت،ڕیفۆرمخوازان، ناسیۆنالیستەکان و نەوەیەکی گەنجی دژەحکومەت دابەش بووە. ئەوانەشی فارس نین کە نیوەی کۆمەڵی ئێران پێکدێنن–کوردەکان، بلوچەکان، عەرەبەکان و ئازەرییەکان- بەیەکسانیفرەچەشنن.کوردەکانی ئێران کە نزیکەی لە١٠٪ی دانیشتوانی وڵاتەکە پێکدێنن، لەڕووی ئایینی و کۆمەڵایەتییەوە نایەکسانن: نزیکەی لە٦٠٪یان سوننەن، لە٣٥٪یان شیعە و لە٥٪یتر کەمینەن کە بیروباوەڕو زاراوەیان جیاوازە.ئەم فرەچەشنییە پەیوەندییەکان ئاڵۆز دەکات کەسنوری ناسیۆنالیزمی قەومی و جیابوونەوەدەبەزێنێت.
پرسی ڕاستەقینە ئەوەنییە کە کوردەکانی ئێران ئامادەن شەڕبکەنیان پڕچەککردنیانناسیۆنالیزمی فارس بەهێزدەکات، بەڵکوپرسەکە وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن تا چەند کاریگەرن.
لێرەدا توانا سەربازییەکان ئاڵنگاریین. هێزی پێشمەرگەی کوردەکانی ئێران دەیانساڵ لەناوچە شاخاوییەکان مەشق و شەڕیان کردووە،بەڵام ئەم هێزانە- کە ژمارەیان چەند سەدێک تا چەند هەزارێکە- لەدوای شەڕی ئێران و عێراق لەهەشتاکانی سەدەیڕابردوودا شەڕیبەرەییان نەکردوە. بەگشتی چەکەکانیان سوک و چەکی دژەئاسمانی و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشیان نەبووە،ئەزمونیان لە شەڕی نوێدا کەمە. بە پێچەوانەی هاوتاکانیان لە عێراق، تورکیە و سوریە.نەبوونی سەرکردایەتییەکی بەهێز (بەهۆی تیرۆرکردنی زۆرێک لە سەرکردەکانیان لەلایەن ئێرانەوە) و دامەزراوەی سیاسی کاریگەر کە بتوانن ئاڕاستەی ستراتیژی پێشکەش،خۆڕاگرو بەردەوامیی چالاکییەکان مسۆگەربکەن.
دیارە، هەندێکیان سەرکەوتووانە دژی ئێران چالاکبوون. «پارتی ئازادی کوردستان» (پژاک)، چالاک و بەتوانایە. بەپێی دواڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەی کۆنگرەی ئەمریکا، لەساڵەکانی ٢٠١٥ تا ٢٠٢٥، هێرشەکانی پژاک نزیکەی لەسەدا٧٠ی هەمووهێرشیهێزە کوردییەکانی ئێرانە دژی حکوومەت.
کوردە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران هێزێکی یەکگرتوونین. شەش هێزیان «هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران»یانپێکهێناوەو لەڕووی سیاسی و سەربازییەوە ناکۆکن. ئەم دابەشبوونە لەنێوان ڕەوتە پارێزگارەکان و چەپگەرا، عەشیرەتی و شارییەکانە.
هەر چەندە پژاک لەڕووی سەربازییەوە بەتواناترە، بەڵام گەورەترین ڕیسکی سیاسی دەکات. ئەم هێزە بەهەڕەشە بۆ حکومەتی تورکیە–ئەندامی ناتۆ و هاوپەیمانی ئەمریکا-دادەنرێت. دەکرێت بەهێزکردنەوەی پژاک ببێتەمایەی نیگەرانیئەنکەرە، گرژی لەپەیوەندی ستراتیژی ئەمریکا و تورکیە، هەڵکشاندنی گرژی نێوان ئیسرائیل و تورکیە، ناجێگیری ناوچەکەبێت. لەڕابردوو تورکیا چالاکییەکانی پژاکی کردووەتە ئامانج و دوورنییە لەداهاتووش بیانکاتە ئامانج.
دەکرێت چالاکبوونی هێزەکوردە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران -تەنانەت بەسنورداری- مەترسی ئاسایشی بۆسەر عێراق هەبێت. پێش دەستپێکی شەڕ، حکومەتیئێران و هێزە بریکارەکانی بەهێرشی موشەکی و درۆن، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا، ناوەندە دیپلۆماسی و دامەزراوە نەوتی و گازییەکانیان لە عێراق، کردبووە ئامانج. هێرشی ئێران بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانی عێراق، وەک کێڵگەی نەوتی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان کە کۆمپانیای ئەمریکی (HKN Energy)بەڕێوەی دەبات، بەشێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنانی ڕاگرت. ئێران دەتوانێت سنورە ٢٠٠ میلییەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دابخات و فشار بخاتەسەر بازرگانی ئابووری ناوخۆیی. بۆیە، سەرکردە کوردەکانی عێراق نایانەوێت ببنە بەشێک لەم شەڕە. دەسەڵاتدارانی هەرێم دووپاتی دەکەنەوە «هیچ کوردێکی عێراقی سنورەکانی نەبەزاندووە» و هەرێم «بەشێک نابێت لەشەڕ».
ئەم ڕاستییە چەند ئاکامێکی بۆ هەوڵەکان بەئاڕاستەی پشتگیری، کارکردن و پڕچەککردنی کوردەکانی ئێران هەیە. کوردە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران، بەپێچەوانەی گێڕانەوەی «وازهێنان»، ئامادەی شەڕن لەگەڵ ئێران. بەپێی جۆری هاندانەکان، فۆڕمی پشتیوانی و بارودۆخی کارکردن، ئەم گروپانە دەتوانن وەک توانایەکی کاریگەر-هەرچەندە سنوردار- کاربکەن.دەتوانن بۆشاییە ئەمنییەکان پڕبکەنەوە، دەستبەسەر ناوچەکاندا بگرن، ناوچە سنورییەکانیڕۆژئاوای ئێران سەقامگیر بکەن،پەلامار،هێزی فریاگوزاری تێک و زانیاریی هەواڵگری بدەن، بەڵام بەردەوامبوونی ئەم چالاکییانە پێویستی بە پشتیوانی سەربازی ئامانجدار، مەشق و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی دیکەی دژەحکوومەت هەیەو دەکرێت ئەم پشتیوانییەفراوانەببێتەمەترسیبۆ سەقامگیری ناوچەکەو بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی.دواجار سەرەڕای ئەم توانایانە، بەدوورنازانرێتکوردە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران بتوانن بەئامانجە سیاسییەکانیان بگەن.هەر پلانێک بۆڕوخاندنی حکومەتی ئێران و گەیشتن بەئۆتۆنۆمی کورد لەئێرانێکی دیموکراسیدا، بەبێ پشتیوانی ناوچەیی و ناوخۆیی مەحاڵە، کە هیچ کام لەم دووانە لەئێستادا نین و پێناچێت لەداهاتوویەکی نزیکداهەبن.
iran-emrooz