عیماد محەمەد


​ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت، تەنها یارییەکی چەپەڵە بە چارەنووس و قوتی خەڵکی کوردستانەوەو دەسەڵاتدارانی هەرێم یاریچیەکەن. 
لەسەر پێشنیاری سروە عەبدلواحید، ئیتر مانگانە بەبێ خۆ خەتابارکردن و خۆناشرینکردن لەپێش چاوی مووچەخۆران فالح ساری وەزیری نوێی دارایی عێراق مووچەی هەرێم دەنێرێت، بەڵام بە بڕینی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆیی.
 پێشنیارەکەی سروە عەبدولواحید، سەلماندی کە ئەوان واتا بەغدا چاوەڕوانی داهاتی نانەوتی ناکەن، بەڵکو ڕاستەوخۆ دەستیان بردووە بۆ بژێوی فەرمانبەران.
​لەم هاوکێشە نامرۆڤانەیەدا، تەنها مووچەخۆری ستەملێکراو زەرەرمەند دەبێت. لە بەرامبەردا، هەردوو بنەماڵەی حزبە حکومڕانەکان قازانجی گەورە دەکەن، چونکە حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم ئامادە نین لە داهاتی خەیاڵی ناوخۆ کورتهێنانی مووچە پڕبکاتەوە. مێژوو پێمان دەڵێت ئەوان بێباکن و جارێکی تر پەنا دەبەنەوە بۆ لێبڕینی مووچە، لە کاتێکدا مانگانە 120 ملیار دیناری زیادە بۆ گیرفانی خۆیان دەمێنێتەوە.
​ئەم واقیعە تاڵە پێمان دەڵێت، ئەگەر ئێستا فشارێکی توند و ڕاستەقینە لەسەر دەسەڵاتداران دروست نەکرێت، ئەوا لە بری مووچەخۆران، دەبێت خودی دەسەڵاتداران سوپاسی سروە خان بکەن کە ڕێگای دزینی زیاتری بۆ خۆش کردن. بێدەنگی ئیتر قبوڵکردنی برسیێتییە!

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا