
جۆناسان ماتیسۆن
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
پێش چەندساڵێک چەند توێژەر لەزانکۆکانی پرینستۆن و هارڤارد و یێڵ، نامەیەکی کراوەیپێشنیاز بۆخوێندکارانیان،بڵاوکردەوە. پەیامی نامەکە: "سەربەخۆ بیربکەوە".دروشمی سەردەمی ڕۆشنگەری لەم پێشنیازانەدا، زایەڵەیەتی: "ئازابە لەدەربڕینیبۆچوونەکەت!"نامەکە لەزیانەکانی تاکڕەوی و دووفاقیەکانی دامەزراوەی بیرکردنەوەو ژووری زایەڵەوریامان دەکاتەوە.کە پێشنیازی زۆربەی پەروەردەکارانە بۆخوێندکاران. ئێمە دەمانەوێت بیرمەندانێک سەربەخۆ پەروەردە بکەین،بۆئەوەی بتوانن خۆیان تەبای زانیاری و ئاڵنگارییە نوێیەکان بکەن و بەردەوامهەوڵبدەنفێربن. دەمانەوێت خوێندکارانمان سەربەخۆ بیربکەنەوە.
هاوکات دەمانەوێت خوێندکارانمان بەڕاستییەکانباوەڕبکەن. لەڕاستیدا، نووسەرانی نامە کراوەکە، خۆشویستنی ڕاستییەکان بەهۆیەک بۆ سەربەخۆیی بیرکردنەوە دەهێننەوە. سەربەخۆیی بیرکردنەوە دەتخاتەبەردەم ڕێگەی لێکۆڵینەوە لەهۆیەکانی وەک "ستەمی ڕای گشتی"، کە دەبنە کۆسپی بەردەم ڕاستییەکان.ئامانج لەم لێکۆڵێنەوە، وەرگرتنەوەی وەڵامە. لەئەنجامدا، خۆشویستنی ڕاستییەکان بەهای ڕێنمایی ژیانی بیرکردنەوەمانە.
هەندێکجار بەهاکانی سەربەخۆیی بیرکردنەوە و خۆشویستنی ڕاستییەکان پارادۆکسن. تا ڕادەیەک بتەوێت بیرلە هەر شتێکبکەیتەوە، تاکێکیتر باشتر لەتۆ داوەری ڕاستییەکانی ئەوشتە دەکات. تەنانەت ئەگەر شارەزای هەندێک شتبیت، کەسانێک لە پەیوەند بەزۆربەی بابەتەکان زانیاری و شارەزاییان لەتۆ زیاترە. لەئەنجامدا، بۆ زۆربەی ئەوپرسیارانەی دەمانەوێت وەڵامیان وەربگرینەوە، باشترین ڕێگای گەیشتن بە ڕاستییەکان، بیرکردنەوەی سەربەخۆ نییە لە بابەتەکە، بەڵکو پێدەچێت خۆشویستنی ڕاستییەکان وادەخوازێت کارەکە بۆ کەسانی شارەزا جێبهێڵین.
بۆنموونە، گریمان هەندێک لەکەلوپەلی ماڵەوە پێویستییان بەچاککردنەوەیە-بۆرییەک ئاوی لێدەچێت، قاپشۆرەکە شکاوە یان وایەرەکان تێکچوون.دەتوانی خۆت هەوڵبدەیت و چاکیان بکەیتەوە یان پەیوەندی بەشارازەیەکەوە بکەیت. ڕەنگە چاککردنەوەبەدەستی شارەزایەک خەرجی زیاتربێت، بەڵام کە چاککردنەوەی باش (و بێمەترسی) بۆت گرنگە، ئەم بژاردەیە هەڵدەبژێریت. پەیوەندیکردن بەکەسی شارەزا دڵنیاترین ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانت. کاتێک بۆریەک ئاوی لێبچێت، شارەزا لەبواری لولەکێشی باشترین بژاردەیە.
ئەمە بۆ زۆربەی پرۆژە فیکرییەکانیشمان ڕاستە. ئەگەر بمانەوێت وەڵامی پرسیارێکمان وەربگرینەوە، دەتوانین بۆخۆمان بیری لێبکەینەوە یان دەتوانین ئەم پرۆژە بیرکردنەوەیە بەکەسێکی تر بسپێرین. تا خەمی ئێمە تێگەیشتن بێت لەڕاستییەکان،زۆرجار سپاردنی چالاکی بیرکردنەوە بەئەوانی دیکە بەدڵنیاترین ڕێگا دادەنرێت. بۆچوونی کەسی شارەزا لەڕووی کەسی نەشارەزاوە متمانەپێکراوترە، چونکە زانیاریی لەوبارەیەوە زیاترە و میکانیزمی گونجاوتری بۆ هەڵسەنگاندنی زانیارییەکانهەیە. ئەم پرۆسەیە دابەشکردنی جۆرێک کاری بیرکردنەوەیە کە لەواتای گشتیتردا، وەک دابەشکردنی کارە. کاتێک باسی ڕاستییەکان دەکرێت، شارەزایانی بابەتەکە باشترین بژاردەن.
گرژی نێوان ئەم دوو بەهایە بەڕوونترین شێوە، لەوەڵامدانەوەی پەتای کۆرۆنا دەردەکەوێت.لەلایەک، ژمارەیەک بانگهێشتی پەیڕەوکردنیان لە زانست و گوێگرتن لەشارەزایان دەکرد. خۆشویستنی ڕاستییەکانیان دووپاتەدەکردەوە. لەلاکەیتر، ژمارەیەک بانگهێشتی بیرکردنەوەی سەربەخۆیان دەکرد، بۆخۆمان لێیان بکۆڵینەوە و شوێنکەوتە نەبین. سەربەخۆیی بیرکردنەوەیاندووپاتەدەکردەوە.
کامیان ڕاستە؟ ئاشکرایە پشتبەستن بە بیرکردنەوەی سەربەخۆ لەنەخۆشییەکە وایکردووە زیاتر پێشوازی لەتیۆرەکانی پیلانگێڕی، “چارەسەر”ی ناباوی کۆرۆنا و متمانەنەبوون بەئامۆژگارییە پزیشکی و زانستییەکان بکەین. بەسەرنجدان لەم ئاکامانە و لەبەرچاوگرتنی دەرئەنجامەکانی، دەبێت چۆن لەسەربەخۆیی بیرکردنەوە بگەین؟ئایا هەڵەیە بەهای پێبدەین؟ من وابیرناکەمەوە.ڕۆشنبیرێک پڕۆژەکانی بۆ کەسانیتر جێدەهێڵێت، هەتائەگەر لەخۆشەویستییەوەبێت، ناتەواو و ناتەندروستە.
لە ڕاستیدا، هەندێک کێشە بۆچوونی ناڕاستی سەربەخۆیی بیرکردنەوەن. بەشێک لە کێشەکە لێرەدا تێنەگەیشتنە لە سەربەخۆیی بیرکردنەوە. زۆرکەس سەربەخۆیی بیرکردنەوەیلەگەڵ تاکگەرایی بیرکردنەوە و زۆر متمانەبەخۆبوون لێتێکدەچێت. مرۆڤیبیرکەرەوەی سەربەخۆ، بیرمەندێکی تاکەکەس نییە پێداگربێت هەمووشتێک لەسەرخۆی بزانێت. سەربەخۆیی بیرکردنەوەی ڕاستەقینە،واتا قبوڵکردنی ڕاستی"ئێمە بونەوەری کۆمەڵایەتین". کاتێک ئێمە پێکەوەکاربکەین ئەنجامێکی باشترمان دەبێت. ئاخر ئێمە لە کات و وزە و سەرچاوە مەعریفیەکانماندا سنوردارین.
هیچ دەرەتانێک لە وابەستەیی بیرکردنەوە بەکەسانی دیکە نییە.بەهۆیانەوە ئامرازی پیویستمان بۆ سەربەخۆیی بیرکردنەوە هەیە. ئێمە لەڕووی زمان، ئایدیا و زانیاری و شارەزایی پێویست بۆ بەکارهێنانی ئەم ئامرازە لە لێکۆڵینەوەکانماندا، وابەستەین بەکەسانی ترەوە. کەس دوورگەیەکی بیرکردنەوەی نییە و هەموومان قەرزداری بیرمەندانین. وەک هایدی گراسویک دەڵێت،بەبێ پەیوەندی نێوان کەسی گونجاو و ژینگەیەکی مەعریفی پاڵپشت، گەشەکردن و پێکهاتنی سەربەخۆیی بیرکردنەوەی تاک دەکەوێتە مەترسییەوە.
سەرەڕای پشتبەستنمان بەئەوانی دیکە بۆ سەربەخۆیی بیرکردنەوەمان، بۆ بیرکردنەوەی سەربەخۆ وابەستەین بەئەوانی ترەوە. تا سەربەخۆیی بیرکردنەوەمان باش بێت،پێویستە لەگەڵ ئەوانیتر بیربکەینەوە.دیدگای جیاوازبۆ سەربەخۆیی بیرکردنەوە بگرینەبەر و لەبەر بۆچوونەکانمان، وەڵامی ئەوانیتر بدەینەوە. پاڵپشت بەئەوانی دیکە بۆ بارهێنان و بیرکردنەوەی سەربەخۆ نەک سەربەخۆییەکە ناهێڵێت، بەڵکو بەهێزی دەکات. ئەم بۆچوونەی سەربەخۆیی واتا«سەربەخۆیی پەیوەندییەکان» و یەکەمجار تیۆرسێنانی ئەخلاقی فێمێنیستی بەکاریانهێنا. بەگوێرەی ئەم بۆچوونە لەسەربەخۆیی ئەخلاقی، بیرمەندی سەربەخۆ بیرکردنەوەی سەربەخۆیە، بەڵام بۆئەوەی سەربەخۆبێت، لەگەڵ ئەوانیتر بیردەکاتەوە و داندەنێتبەشوێنکەوتەی بیرکردنەوەی خۆی.چەمکی تاکگەرایی سەربەخۆییبیرکردنەوە لەباشترین دۆخدا، پاشماوەی مەعریفەتناسی بەسەرچووی دیکارتییە.
یەکەم خاڵ: سەربەخۆیی بیرکردنەوە لەبنەڕەتدا پەیوەندیدارە، نەک پشتبەستنێکی بیرکردنەوەی تاکگەرایی بەخۆ. کاتێک سەربەخۆ بیردەکەینەوە، کە لەگەڵ ئەوانی تردا بیردەکەینەوە.
ئاوەها، بیرکردنەوەی سەربەخۆ پاڵپشت بە بیرکردنەوەی ئەوانی دیکە جیاواز نییە. تەنانەت بەم ڕوونکردنەوەیە، لەوانەیە هێشتا تاک خۆی بیربکاتەوە کە دەتوانێت بۆ پسپۆڕان بگەڕێتەوە، چ نەخێرێک لەسەربەخۆیی بیرکردنەوەدایە؟ بۆچی پێویستە خۆت ماڵەکەت چاکبکەیتەوە گەر توانای مادی بەکرێگرتنی کەسێکی پیشەییت هەبێت؟ قبوڵکردنی سروشتی پەیوەندیی سەربەخۆیی بیرکردنەوە، گرژی نێوان سەربەخۆیی بیرکردنەوە و خۆشویستنی ڕاستییەکان لەناونابات. بۆیە پێویستە بزانین بۆچی سەربەخۆیی بیرکردنەوە یان خۆبیرکردنەوە لەڕووی ئیپیستمۆلۆژییەوە بەنرخە.
هۆکاری باش هەیە بۆ خۆبیرکردنەوە.هەندێکجار ئەگەری گەڕانەوە بۆ پسپۆڕێک نییە. ڕەنگە لە هەندێک باردا، کاتت کەمبێت یان نەتوانیت بڕیاربدەیت کێن ئەوانەی شارەزان. لەکاتێکی وەهادا، دوورنییە خۆبیرکردنەوە تاکە ڕێگای بەردەمت بێت، بەڵام بڵێین چی کە گەڕانەوە بۆ شارەزاپرسێکی ژیارییە؟ لەمبارەشەوە خۆبیرکردنەوە گرنگە،چونکە خۆبیرکردنەوە تاکە ڕێگایە بۆ «تێگەیشتن» لەوەڵام، کە وەڵامی پرسەکەتان دەداتەوە. لەکاتێکدا دەکرێت بەگەڕانەوە بۆشارەزا وەڵامەکەت وەربگریتەوە، بەڵام بەبێ خۆبیرکردنەوە ناتوانی تێیبگەیت. لیندا زاگزبسکی دەڵێت، تێگەیشتن شتێک نییە بتوانی بەئاسانی کەسێک تێبگەیەنی. پێویستە بۆتێگەیشتن لەشتێک، خۆت بیربکەیتەوە. دەبێت بەڵگە و گەواهییەکان ببینیت و هەڵیانسەنگێنیت.دەتوانێت وەڵامی تاکبداتەوە، بەڵام ناتوانێت وابکات تێیانبگات.هۆیەکی خۆبیرکردنەوە ئەوەیە ئەمکارە تاکە ڕێگایەکە بۆ تێگەیشتن و دەرککردنی وەڵامەکان و بەهای فراوانتری زانیاری. لەئەنجامدا، هەندێک سودی مەعریفەتناسی تەنها لەڕێگای خۆبیرکردنەوە بەردەستن.
لێرەدا لێکچونێک لەگەڵ کاری چاککردنەوەی ماڵداهەیە. ئەگەر بتەوێت خۆت چاکی بکەیتەوە، دەتوانی بەتەنها ڕێگای چاککردنەوەی بدۆزیتەوە. دەتوانیت کارامەیییەک بەدەست بێنیت و کارێک بکەیت، ڕەنگە سپاردنی بەئەوانی دیکە ئەنجامی نەبێت. کەوایە هۆکاری باش بۆکاری چاککردنەوە هەیە. جگەلەوە، سنوردارکردن هەیە. گۆڕینی گڵۆپ، لەچاککردنەوەی وەیاری خراپبووزۆرجیاوازە. بەدڵنیاییەوە دەتوانی خۆت بەتەنها هەندێکشت بکەی و هەندێکشتیش تاقیکردنەوە و ئاڵەنگاریی تواناتانی هەیە. بۆیە کاتێک مەترسی جدی و ژیانی هەبێت (وەک وەیاری خراپ یان کۆرۆنا)، چاککردنەوە زۆرلەوەگرنگترە بمانەوێت ئەم دەرفەتە بقۆزینەوە و بزانین چۆن دەتوانین خۆمان بەتەنیا بیکەین. باشترە کاتێک فێربین، گیانی تاک لە مەترسیدا نەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، گەیشتن بەوەڵام کارێکی مسۆگەر نییە. لەوانەیە خۆمان بیربکەینەوە، بەڵام وەڵاممان چنگ نەکەوێت، دوورنییە خۆمان هەوڵبدەین چاکی بکەینەوە، بەڵام سەرەڕای هەمووهەوڵەکانمان بۆمان چاکنەکرێتەوە. تەنانەت ڕاستترین هەوڵەکانیش گرەنتی گەیشتن بەسەرکەوتن نییە. کاتێک پێویستی ڕاگەیشتن بەمەسەلەیەک کە بەرەوڕووی بووینەتەوە، ئەگەر تێکەڵەیەک بێت لەچەندین زانیاریی دیسیپلینە جیاوازەکان، ئەگەری تێگەیشتنی کەسێکی ناشارەزا لە وەڵامەکە زۆر کەم دەبێت. ئەمە ئەو ئایدیایە لاوازدەکات کە خۆبیرکردنەوە مایەی تێگەیشتە. تەنانەت ئەگەر لەوەڵامەکە نەگەین، دەتوانین هۆیەکانی خۆبیرکردنەوە بدۆزینەوە. لەڕێگەی خۆبیرکردنەوە دەتوانین لەوبابەتە بگەین باسی دەکەین، تەنانەت ئەگەر نەتوانین لەوەڵامی کێشەکە بگەین. بەدەربڕینێکی دیکە، دەتوانیت لەڕێباز و هەڵوێستە جیاوازەکانی باسەکە و ئەو ڕەچاوکردنانە بگەیت کە بەڕێککەوتن لەگەڵ هەریەکەیان باسکراوون، تەنانەت ئەگەر پێکەوەدانان و گەیشتن بەوەڵامێک تێی نەگەین. لەئەنجامدا ئەگەر نەگەیتە وەڵامێک، بێگومان دەتوانیت لەمەرج و بارە دەروونییەکان تێبگەیت، ئەمەش لەخۆیدا گرنگە و هۆکارێکی دیکەیە بۆ خۆبیرکردنەوە.
دووەم خاڵی گرنگ: خۆبیرکردنەوە، تاکە ڕێگای گەیشتنە بەهەندێک بەرهەمی بیرکردنەوە. تاکە ڕێگای تێگەیشتن لە وەڵامەکە یان باسەکە، ئەو زانیارییانەت لەزەیندابێت پەیوەندییان بە باسەکەوە هەیە و خۆت هەڵیانبسەنگێنە.
کەوایە، سەربەخۆیی بیرکردنەوە تاکە ڕێگای گەیشتنە بە بەرهەمە فیکرییەکان. گەرچی خۆبیرکردنەوە دەتوانێت ئەم بەرژەوەندی فیکرییە دابین بکات، بەڵام پێدەچێت ئەمە بەنرخی وەلانانی هەر هەوڵێک بۆگەیشتن بەڕاستییەکان بەردەستبێت، چونکە زۆرجار گەڕانەوە بۆشارەزایان باشترین ڕێگای گەیشتنە بەڕاستییەکان. خاڵی گرنگ ئەوەیە کە خۆبیرکردنەوە و پاڵپشت بە شارەزایان یەکتریی لەدەست نادەن. بۆ بەجێگەیاندنی یەکێکیان پێویستناکات ئەوی دیکە بخەینەلاوە. لەوانەیە لەم ڕوانگەیەوە جیاوازی لەنێوان چالاکی بیرکردنەوە و چاککردنەوەی ماڵدا هەبێت. چاککردنەوە یان خۆت چاکی دەکەیتەوە یان شارەزا ئاگاداردەکەیتەوە، هەر دووکارەکە پێکەوە ناکەیت، یان لانیکەم لەیەککاتدا کارناکەیت، بەڵام ئەگەر بتوانیت هەر دووکارەکە پێکەوەبکەیت، چ دەبێت؟ لەم بارەدا بۆ شارەزا دەگەڕێیتەوە تا چاودێری کاری چاککردنەوەکەت بکات. هاوکات سود لەشارەزاییەکەی وەردەگریت و شتێکی بەنرخ فێردەبیت.لەلایەک، هەمانکار لەپرۆژەی بیرکردنەوەی خۆماندا دەکەین. خۆمان دەتوانین بیرلە پرسەکان بکەینەوە و لێکۆڵینەوەکەمان پێشبخەین و هاوکات پاڵپشت بەشارەزایان و لەم ڕێگایەدا بەڕێنماییکاری خۆمانیان بزانین. ئەگەر دۆزینەوەکانمان تەبای بۆچوونی شارەزایان بێت، پێدەچێت باش تێیگەیشتبین.ئەگەر دۆزینەوەکانمان لەبۆچوونی شارەزایان جیاوازبێت، دەکرێت بەهۆی هەڵەی ئێمەوەبێت. هەر چییەکبێت، شارەزایان توانایوەڵامدانەوەی پرسی شارەزاییەکەیان باشترە. بۆیە بەخۆبیرکردنەوە دەتوانن باشتر لەبابەتەکە بگەن و هاوڵاتیی وریاتربن.
ئەمەش دەریدەخات کە خاکەڕایبیرکردنەوە هاوڕێیەتییەکی گرنگە بۆ سەربەخۆیی بیرکردنەوە.خاکەڕای بیرکردنەوە بریتییە لەقبوڵکردنی سنورەکانی بیرکردنەوەیخۆمان. واتا بیرکەرەوانیخاکەڕا، دەزانن دەیزانن و نایزانن، دەزانن لەکام پرۆژەی فیکری سەرکەوتوون و لەکام پرۆژە نا. دەکرێت ئەم خاکەڕایانە بەشداری لەخۆبیرکردنەوەیەکی بەرهەمداردا بکەن، چونکە توشی وەسوەسەنابن کە وادابنێن هەڵسەنگاندنیان بۆبەڵگە سنوردارەکانیان لەهەڵسەنگاندنی شارەزایان باشترە. سنورەکانی خۆیان دەزانن. خۆنەویستی بیرکردنەوە ڕێگەمان پێدەدات زۆرترین سود لەسەربەخۆیی بیرکردنەوە وەربگرین، بێ مەترسی بێبەشبوون لە ڕاستییەکان.
وەک چۆن کتێبی بیرکاری لەکۆتاییدا وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە. نابێت تەنیا ئەو وەڵامانە ببینینو باوەڕیان پێبکەین، بەڵام بەگەڕانەوە بۆکۆتایی کتێبەکە یارمەتیت دەدات بگەیتە ڕاستی.کەوایە دەبێت هەوڵبدەی خۆت پرسەکان چارەسەربکەیت، چونکە دەرفەتی گونجاوی بۆگەیشتن بەدەستکەوتی بیرکردنەوە زیاترە. هەوڵەکانت بۆ چارەسەری پرسەکان، یارمەتیت دەدات لەوەڵامەکان بگەیت و ئاشنای بیرکاری بیت. لێرەشدا هەوڵ، گرەنتی سەرکەوتنت ناکات. ئەگەر وەڵامی هەوڵەکەت لەوەڵامی کۆتایی کتێبەکە جیاوازبێت، تا ڕادەیەک دەکرێت دڵنیابیت هەڵەت کردووە، چونکە نووسەرانی کتێبەکە شارەزان و تۆ شارەزانیت، ئەگەری دەستکەوتنی وەڵامی ڕاستییان زیاترە. ئەگەر بیرکردنەوەت خۆنەویستانەبێت، دوودڵ نابیت لەوەی تۆ ڕاستی و وەڵامی کتێبەکە هەڵەیە.
زۆرجار بانگهێشت بۆ خۆبیرکردنەوە، بێ سەرنجدانەلەخۆنەویستی بیرکردنەوە. بەگشتی ئەو ڕاسپاردانە کۆمەڵە ئایدیایەکیان لەگەڵە کە دەبێت پەیڕەوی لە هەر ئەنجامێک بکەن. ناڕاستی ئەو ڕێنماییە لەنموونەی چاککردنەوەی ماڵدا، دیارە. خۆمان کارێک بکەین، ناتوانین گەرەنتی سەرکەوتنمان بکەین یان تەنانەت ئەگەری سەرکەوتنمان زیاد بکات.
ئەوانەی لەڕووی بیرکردنەوە خۆنەویستنهەڵەناکەن، تەنها پشتبەستوون بەبیرکردنەوە و ڕامانی خۆیان. تاکی خۆنەویست دەتوانێت خۆی بیربکاتەوە و هاوکات ئاستی بیرکردنەوە و شارەزاییخۆی بزانێت. ناتان بالانتاین دەڵێت، زۆر گرنگە ئاگامان لەسنورو لێکۆڵینەوەکانمانبێت و تووێژینەوەکانمان لەقاڵبی ئەوسنورانەبێت. هەم ڕێگایەکە بۆ پاراستنی بەهای خۆبیرکردنەوە و هەم پابەندبوون بەخۆشویستنی ڕاستی، هەم باشترین هەنگاوە بۆگەیشتن بەوەڵامی ڕاست.
سێیەم خاڵی گرنگ: کاتێک بیرکردنەوەت خۆنەویستبیت،خۆبیرکرنەوە هاوتای خۆشویستنی ڕاستییەکانە. خۆبیرکردنەوە ڕێگایەکی باشی گەیشتنە بە بەرهەمی بیرکردنەوە (تێگەیشتن و ئیدراک)، بەومەرجەی دانبنێیت بەسنورداریی بیرکردنەوەت و سەرچاوە مەعریفیەکانی ئەوانی دیکە.
هەمیشە پرسەکە ئاڵۆزە، چونکە سنورداریی بیرکردنەوەکانمان وەک سنورە هونەرییەکانی چاککردنەوەی ماڵ، ئاشکرانین. کاتێک بۆریەک چاک بکەینەوە ئاوی لێبچێت، لەکۆتاییدا دەتوانین بزانین دوای هەوڵەکانمان هێشتا ئاوی لێدەچێتیان نا. لەکاتێکدا تواناو سنورەکانمان بۆ چاککردنەوەی ماڵ بەئاسانی دیاری دەکرێن، بەڵام پەلکێشی بۆئاڵنگاریی یان هەتا نکۆڵیکردن لەسنوری فیکریمان ئاسانترە. بۆیە خۆنەویستی بیرکردنەوە فەزیلەتێکە، زۆر باو نییە.
دەستپێک، بەگرژی نێوان دووبەهای تووێژینەوەدا چووینەوە:سەربەخۆیی بیرکردنەوە و خۆشویستنی ڕاستییەکان. لەلایەک، پێویستە تاکەکان خۆیان بیربکەنەوە و لەلاکەی دیکە، دەبێت بەفەرمی شارەزابێت و بۆئەوانە بگەڕێتەوە ئەگەری هەڵەکردنیان کەمترە. بەلەبەرچاوگرتنی چەند بابەتێک، ئەم گرژییە نامێنێت. یەک، دەبێت جیاوازیی لەنێوان سەربەخۆیی بیرکردنەوە و تاکگەراییدا بکات. دوو، تەنیا لەڕێگای خۆبیرکردنەوە دەتوانێت هەندێک بەرهەمی بیرکردنەوەی چنگ بکەوێت. تەنانەت تێگەیشتنی وەڵام لەبوونی وەڵام باشترە و تەنها لەڕێگای بیرکردنەوەی سەربەخۆ تێیدەگەین. سێ، خۆبیرکردنەوە و گەڕانەوە بۆشارەزایان بژاردەی دژنین. دەتوانین خۆمان بیربکەینەوە و هاوکات دان بەئاستی بیرکردنەوەماندابنێین و سنورەکانی تێگەیشتن و دەرککردنمان قبوڵبکەین. هەتا خۆنەویستانەبیربکەینەوە، دەکرێت خۆبیرکرنەوە سودی زۆربێت بێئەوەی خۆشویستنی ڕاستییەکان بخاتە مەترسییەوە.
* جۆناسان ماتیسۆن، مامۆستای فەلسەفە لە زانکۆی باکووری فلۆریدا.
aasoo
