
بەڕێزان خانەوادە و كەسوكاری حەمید مەجید موسا، سكرتێری پێشووی حزبی شیوعی عێراقی.
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و سیاسەتمەداری ناسراو و سكرتێری پێشووی حزبی شیوعی عێراقی (حەمید مەجید موسا) ناسراو بە ئەبو داود-مان بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی ئێوە و هاوڕێیانی حزبی شیوعی دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبوری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
كۆسرەت رەسول عەلی