ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جەختی لە سەر کردەوە کە لە سایەی بەردەوامیی گرژییە سەربازییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران، ڕەنگە تاران ڕووبەڕووی لێدانێکی توند ببێتەوە.

بەپێی ئەو لێدوانانەی لە میدیا نێودەوڵەتییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، ترەمپ ڕایگەیاندووە کە ئێران ڕووبەڕووی دەرەنجامی زۆر قورس دەبێتەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر تاران وەڵامی داواکارییەکانی ئەمریکا نەداتەوە، کە گرنگترینیان قبوڵکردنی (خۆبەدەستەوەدانی بێمەرج)ـە بۆ کۆتاییهێنان بەم ململانێیەی ئێستا، ئەوا ڕەنگە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئێستا بەرفراوانتر ببن.

لە لایەکی دیکەوە و بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری داوە لەوەی ، ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە وەڵامدانەوە، یان مەرجەکانی واشنتۆن ڕەت بکاتەوە، ئەوا ئامانج و ناوچەی دیکە دەچنە ناو لیستی ئامانجە سەربازییەکانیانەوە، دووپاتیشی کردەوە کە ئیدارەی ئەمریکا تاوتوێی بژاردەی سەربازیی دیکە دەکات، کە لەوانەیە فراوانکردنی بازنەی ئۆپەراسیۆنەکان بگرێتەوە.

لە بەرامبەردا، سەرکردایەتیی ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هەرگیز خۆبەدەستەوەدان یان وەستاندنی شەڕ بە مەرجەکانی ئەمریکا قبوڵ ناکات. هەروەها دووپاتی کردەوە کە تاران بەردەوام دەبێت لە وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر خاکەکەی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێرشە ئاڵوگۆڕکراوەکان بە مووشەک و درۆن لە چەندین ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامن.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا