🔴پارتی تانە لە دانیشتنی متمانەدان بە حکومەت دەدات  

🔴دەوڵەتی یاسا سەرۆکایەتی پەرلەمان تۆمەتبار دەکات

ڕێگای کوردستان

ململانێ سیاسی و یاساییەکانی پێکهێنانی کابینە نوێیەکەی عەلی زەیدی ڕووی لە قووڵبوونەوەی زیاترە. 
ماڵپەڕی (بغداد الیوم )لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، کە پارتی دیموکراتی کوردستان، بەهۆی تێبینی لەسەر ڕێوشوێنەکانی دەنگدان و بوونی پێشێلکاری لەناو هۆڵی پەرلەمان، بەنیازی پێشکەشکردنی تانەی یاساییە لە دادگای فیدراڵی.
​هاوکات، دواخستنی دەنگدان لەسەر وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران وەک هەنگاوێکی مەبەستدار و پەیوەست بە ململانێی پێکهاتەکان لێکدەدرێتەوە. 
ئەم وەزارەتە کە پشکی مەسیحییەکانە، بووەتە جێی ململانێی توندی نێوان کوتلەی سابیئەی خاوەن ٣ کورسی کە دوورن لە کاریگەریی گرووپە چەکدارەکان و بزووتنەوەی بابلیۆنی خاوەن ٢ کورسی.

​لەلایەکی دیکەوە، پەرلەمانتارانی کوتلەی دەوڵەتی یاسا، سەرۆکایەتی پەرلەمان بە پەلەکردن و دەستکاریکردنی ڕەوتی دانیشتنەکە تۆمەتبار دەکەن. 
لەم چوارچێوەیەدا، یوسف کلابی ڕووداوەکانی ناو دانیشتنەکەی بە پیلانێکی ڕوون ناوبرد و هەڕەشەی کرد کە بەپشتبەستن بە ڤیدیۆی فەرمی کۆبوونەوەکە، زانیاریی مەترسیدارتر بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکات.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا