شارەزایانی ئابووری پێیان وابوو ئاریشەكانی فەنزوێللا نرخی نەوت دادەبەزێنێ‌، كەچی بەپێچەوانەوە دەرچوو نرخی نەوت 17 سەنت بەرز بۆوە.

نرخی نەوتی خاوی برێنت 17 سەنت بەرزبوەوە و گەیشتە 60.92 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەوەش زیانەکانی پێشوتری کەمکردەوە، لەکاتێکدا نەوتی خاوی ویلایەتی تەکساسی ڕۆژئاوای ئەمریکا 11 سەنت بەرزبوەوە و گەیشتە 57.43 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

 شارەزایان پێیان وایە پچڕانی هەناردەی ڤەنزوێلا هیچ کاریگەرییەکی دەستبەجێی لەسەر نرخەکان نابێت بەهۆی زۆری نەوتی ئێستا لە بازاڕدا.

وتاری نووسەران