
پەیامنێری رێگای كوردستان لە ئێران
خۆپیشاندان دژ بە رژێمی تاران زۆرێك لە شارەكانی رۆژهەڵاتی گرتۆتەوە و لەم چەند رۆژەدا پێكدادان درووست بوەو رژێمیش هێزەكانی بەنێو كوچەكاندا بڵاو كردۆتەوە، لە شاری مەلەکشاهی" لە پارێزگای ئیلام رۆژی شەممە خۆپیشاندانێکی بەرفراوان کراوە و بە فیشەکی جەنگی تەقە لە خۆپیشاندەران کراوە.
-چوار کوژراو هەیە و دەوترێ زياتر لە ٣٠ کەس بریندار بوون لە نەخۆشخانەکان خوێن کەمە و پێویستی بە خوێن هەیە.
- شەپۆلێکی دەستبەسەرکران لە پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام دەستی پێکردووە و کە تێیاندا چەند چالاکی مەدەنی و ئەدەبیش گیراون. ئەم دەستبەسەرکراوانە لەدوای خۆپیشاندانی ناوەندی پارێزگایە، واتە ئیلام و کرماشان دەستی پێکردووە.
-ژمارەیەک هاووڵاتی لە سەرپێڵی زەهاب بەهۆی بانگەشەی خۆپیشاندان دەستبەسەر کراون کە دەوترێت ژمارەیان ۷ کەسە.
- تا ئێستا لە پارێزگای ئیلام: شارەکانی ئیلام و سەراوڵە لە پارێزگای کرماشان: شارەکانی کرماشان، گیەڵان، شاباد، هەرسین.
-ئەو شارانەن کە پەیوەستی خۆپیشاندانەکان بوون و لەتەواوی شارەكانی دی ئامادەكاری بۆ خۆپیشاندان دەكرێت و ئەگەری رووبەرووبوونەوەش لە نێوان هێزەكان و خۆپیشاندەران بەسەختی دەبێت.