
جووەکان هەزاران ساڵ چەوسێندرانەوە و هۆڵۆکۆستکران و وەک ئاردی ناو دڕک، پەرش و بڵاو و پەڕاگەندەی دنیا کران، وەلێ ئەوان گەڵێکی زۆرزان و زیرەک بوون بۆ حاڵی خۆیان.
کۆڵیان نەدا و سەرەنجام توانییان دەوڵەتێک دروست بکەن و بەو ژمارەکەمەیان(٨ ملیۆن)، نەک تەنها (٢٢)دەوڵەتی عەرەبی و بە عەرەب کراو بکەن بە کۆیلە و ژێر دەستی خۆیان، بەڵکو زۆرێک لە دەوڵەتانی دنیا و بڕیارە گرنگەکانی جیهان و هەرچی کۆمپانیای ئۆتۆمبیل و فڕۆکە و چەک و موبایل و سنعات و بانک و شتی گرنگە، بکڕنەوە و بخەنە ژێر دەستی خۆیان و وایانکرد لە ئۆروپا و ئەمریکا، جووت لە پشت نەبێت، بردنەوەت لە هەڵبژاردنەکان و گەیشتنت بە دەسەڵات، قورس و نزیکە مەحاڵ دەبێت.
ئێستا لە ئەوروپا زۆر وڵاتانی تری جیهان، دژایەتی جووەکان بکەیت، تیرۆرت دەکەن.
بڕۆ لەو سویدەی لانکەی عەلمانییەت و پێشکەوتن و ئازادی و مافی مرۆڤ و خۆشگوزەرانی، دەڤەر هەیه هەمووی جوون و بە کیلۆمەتر توخنی بکەویت، هەزار و یەک لێپێچینەوە و بگرە و بینە و بەردەت لەگەڵ دەکەن.
سەیرکەن چۆن هەرچی نازی هەبوو کە لە کاتی دووەم جەنگی جیهانی دەستی بە خوێنی جووەکان سوور بوو، هەمووی لە قەفەسی لێپێچینەوە خست و لە دادگای نۆرنبێرگ دادگایی کردن و سزای ڕەوای خۆی دان.
تۆڵەی ئەو هەموو هەزاران ساڵەی دەربەدەری و کۆکوژی و ماڵوێرانی خۆیان لە دووژمنان و مێژوو و مرۆڤایەتی کردەوە.
خۆزیا ئێزداییەکانیش لەجیاتی ئەوەی هەرجارەی کە فەرمانێک دەکران، خۆیان بۆ شتێکی وەکو ئەوەی جووەکان ئامادە دەکرد و لە جیاتی ڕاکردن و گۆشەگیری و دڵشکان، زیاتر هێز و ورەیان بدابوایە بەرخۆ و هێندە دڵپاک نەبوانا و پەندیان لە مێژوو وەرگرتبوایە و خۆڕاگری و هەوڵدانیان بکردبوایە بە ئەرکێکی ئایینی، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی داهاتوو.