کارۆخ سەید ڕزگار 

هاوکێشەی جاشایەتی و وەهمی دۆستایەتی لە سیاسەتی ناوچەییدا لە فەرهەنگی سیاسیی نەتەوە بندەستەکاندا، زۆرجار هێڵێکی تەڵخ لە نێوان بەرژەوەندیی کاتی و دۆستایەتیی ستراتیژی دروست دەبێت مێژوو سەلماندوویەتی کە هێزە ناوچەییەکان بەتایبەت ئەو دەوڵەتانەی کە خۆیان لەسەر بنەمای پەراوێزخستنی ناسنامەی نەتەوەیی پێکهاتووە ناتوانن ببنە دۆستی ڕاستەقینەی گەلی کورد.
وەهمی دۆستایەتی و پێویستیی بەخۆداچوونەوە ئەو لایەن و فیگەرە سیاسیانەی کە تائێستاش پێیان وایە کۆماری ئیسلامی ئێران یان هەر دەوڵەتێکی تری دراوسێ، دۆست و پشتوپەنای دۆزی کوردن تووشی جۆرێک لە کوێریی سیاسی بوون پێویستە ئەم دیدگایە مووراجەعەیەکی جیدی بکرێت؛ چونکە لە سیاسەتی دەوڵەتاندا، تەنها بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی خۆیان بوونی هەیە. هەر جۆرە نزیکییەک لەگەڵ لایەنێکی کوردی، تەنها وەک کارتێکی فشارە بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێ نێودەوڵەتییەکانیان، نەک باوەڕبوون بە مافەکانی کورد. لە جاشی بەعسەوە تا جاشی مۆدێرن ئەگەر بەراوردێکی لۆژیکی بکەین، جاشایەتی تەنها گۆڕینی ئاڵا و ناوە  دەنا ناوەڕۆکەکە هەمان شتە جاشی سەردەمی بەعس لەژێر ناوی فەوجی سووک کارەکەی ئەنجام دەدا بەڵام جاشی ئێستا لەژێر پەردەی "دیپلۆماسی و هاوپەیمانیی سیاسی هەمان ڕۆڵ دەگێڕێت جاشایەتی کۆن چەکێک بوو دژی ڕۆڵەی کورد بۆ پاراستنی کورسیی دیکتاتۆرێک. جاشایەتی ئێستا هەوڵێکە بۆ بەپاشکۆکردنی بڕیاری سیاسیی کورد و ڕادەستکردنی چارەنووسی نەتەوەیەک بە ئەجێندای وڵاتانی تر تیرۆر و داگیرکەر وەک چەمکێکی ڕەها ناکرێت تیرۆر و سەرکوتکردن پۆلێن بکرێت بەسەر باش و خراپدا  تیرۆرست هەر گروپ یان دەوڵەتێک بێت کە ئازادی و شکۆی مرۆڤ پێشێل بکات ناسنامەکەی دیارە وەک چۆن ڕەنگی ئاڵاکان (ڕەش بێت یان سپی) جەوهەری کردەوەکان ناگۆڕێت، توندوتیژی و داگیرکارییش بە گۆڕینی پاساوە ئاینی و مەزهەبییەکان نابنە پیرۆزی سیاسەتی کوردی پێویستی بە دابڕان هەیە لەم پاشکۆییە ئەوەی باوەڕی وابێت داگیرکەر دەبێتە دۆست، نەک هەر مێژووی نەخوێندووەتەوە بەڵکو خەریکی دووبارەکردنەوەی هەمان ئەو کارەساتانەیە کە گەلی کوردی بەم ڕۆژە گەیاندووە. ئازادی لەناو ماڵی خۆمانەوە دەست پێ دەکات، نەک لە تاران و ئەنقەرە و بەغدا.

 

وتاری نووسەران