لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بە بڕیارێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، پەرلەمانتاری عێراق، سەدام حسێن نوعێمی کە لە ئێستادا ناوی خۆی بۆ (محەمەد عەلی) گۆڕیوە ڕایگەیاند، کە بە توندی دژی بڕیاری ڕەتکردنەوە و دوورخستنەوەی ئەو ئەفسەرانەیە کە خەڵکی کەرکوک نین و لە پۆستە ئەمنییەکانی ئەو شارەدا دانراون.
ئەم هەڵوێستەی ئەو پەرلەمانتارە پاش ئەوە دێت کە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڕیاریدا ڕێگری بکات لە دانانی ئەفسەرانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق لە پۆستە ئەمنییە باڵا و هەستیارەکانی شارەکەدا.
 لەبەرامبەردا محەمەد عەلی دژایەتی خۆی بۆ ئەو هەنگاوەی ئەنجومەن دەربڕی و جەختی لە گرنگیی مانەوەی ئەو ئەفسەرانە کردەوە.
لە لێدوانەکەیدا، ئەو پەرلەمانتارە بەرگری لە ڕۆڵی ئەفسەرەکان کرد و ووتی، هەرچەندە ئەو ئەفسەرانە لە دەرەوەی کەرکوکەوە هاتوون، بەڵام توانیویانە لە ڕووی مەیدانییەوە خۆیان بسەلمێنن و ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی شارەکەدا.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، ناوبراو وێڕای ڕەتکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دوورخستنەوەی ئەو ئەفسەرانە لە کەرکوک، پشتیوانیی تەواوی خۆیشی بۆ بڕیارەکەی وەزیری ناوخۆی عێراق ڕاگەیاند، کە جەخت لە مانەوە و بەردەوامبوونیان لە پۆستەکانیان دەکاتەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا