
بۆ ڕای گشتی و لایەنە سیاسییەکان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٦، لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی سوپای ئێران، بۆ سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە لە سنووری ئیدارەی سۆران، بەداخەوە شەش پێشمەرگە شەهید بوون و سی پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.
ئێمە لە حزبی شیوعی کوردستان، وێڕای سەرکۆنەکردنی توندی ئەم دەستدرێژییە، جەخت دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە بەشێک نین لە ململانێ و شەڕی نێوان (ئەمریکا - ئیسرائیل) و (ئێران)، و نابێت خاکی کوردستان بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی کێشە هەرێمییەکان.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین.
مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی کوردستان
٢٤ / ٣ / ٢٠٢٦