
بەداخەوە جوامێرێک و شۆڕە سوارێکی بواری پزیشکی و تێکۆشەرێکی خەباتی چینایەتیمان لەدەستدا، دکتۆر و پسپۆری گشتی دیار نەجیب کوڕی بنەماڵەیەکی ئاینی و نیشتیمانپەروەری کوردستان و خوێندکارێکی بەئەمەکی رێکخراوەکەمان بوو کە سەردەمانێک ئەندامێکی جالاکی سکرتاریەتی یەکیتی گشتی قوتابیانی کوردستان بوو وەک بەر پرسی ئەوسای لقی سلێمانی یەکێتیەکەمان، خەباتی و تێکۆشانی پیشەییانەی خۆی لە گۆرەپانی فراوانی ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامدەدا.
یەکێک لە سەرکردە دیارو ئازاو جاونەترسەکانی سەردەمی بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی پاوان کردن و بەحزبی کردنی ناوەندەکانی خوێندن بوو شۆڕەسواری کێبرکێیەکانی هەڵبژاردنی قوتابیان بوو لە سنوری سلێمانی.
دوای تەواو کردنی خوێندن لەبەشی پزیشکی گشتی بۆ خزمەتی نیشتیمان وەک پزیشکی شۆڕش دەست بەکاربوو.
دکتۆری ئازیز و جوانەمەرگ لەسلێمانی بە دکتۆری هەژاران ناوی دەرکرد و خۆشەویستی خەڵکی شارەکەی و تەواوی کوردستانی بۆ خۆی بەدەستهێنا.
هەر ئەم دڵسۆزی و خۆنەویستیەی دکتۆر دیار نەجیب بووە هۆی ئەوەی دکتۆر بکرێتە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆرش لەسلێمانی.
یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان بە سەرکردە بوێر و دڵسۆزەکانی نیشتمان سەربەرزە.
لەدەستدانی ئەم کەڵە پیاوە پسپۆڕ و دڵسۆزە ماتەمبار و خەسارەت مەندە.
ئەم خەسارەتە گەورەی لەخۆمان و تەواوی دۆست لایەنگران و ئەندامانی رێکخراو ئەژمار دەکەین و کوردستان ماتەمبارە.
یەکێتیەکەمان بەم کۆچە شۆکهینەرە پەیمان بەڵێن بە کوردستان و بە بنەمالەکەی دکتۆر دیار دەدات لەسەر رێبازی دکتۆری جوانەمەرگ بەردەوام دەبین و هەمان رێچکە دەگرینە بەر بۆ ئەوەی نەوە لەدوای نەوە کادیری پسپۆرو شارەزا پێشکەش بە وڵات بکەین
یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان
ئەنجومەنی کارگێری
١٤ / ٤ / ٢٠٢٦