وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەست و ئەو فەرمانبەرانەی بەم دواییانە دامەزراون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی وەزارەتەکە کە ئەمڕۆ سێشەممە (١٤ی نیسانی ٢٠٢٦) بڵاوکراوەتەوە، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی (١٦ی نیسانی ٢٠٢٦)، مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەست لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش بکرێت.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە هەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی ئازاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای ڕێکەوتی (١ی تەمموزی ٢٠٢٤) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

وتاری نووسەران