
دوو گەنجی کورد لە گوندی "جەهبەل" لە دهوروبهری عەین عیسا بریندار بوون، ئەمەش بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە عەشایەر بۆ سەر ماڵی هاووڵاتیانی کورد بە مەبەستی دەرکردن و کۆچپێکردنی زۆرەملێیان لە ناوچەکە.
بەپێی زانیارییەکان، نزیکەی ٥٠ خێزانی کورد لە عەین عیسا و دەوروبەری لە ترس و دڵەڕاوکێیەکی تونددا دەژین بەهۆی هەڕەشە بەردەوامەکانی ئەو گروپە چەکدارانە، لە کاتێکدا ئەوەی پێی دەوترێت "دەوڵەت" توانای کۆنتڕۆڵکردنی ئەو گروپە سەرکێشانەی نییە.
هاوکات، چەندین دوکانی هاووڵاتیانی کورد لە عەین عیسا لەلایەن کەسێکەوە بە ناوی "ئەحمەد ئەبو غەزالە" تاڵان کراون. ئەنجامدەرانی ئەم کارە دەڵێن ئەمە وەک وەڵامێک بووە بۆ "داگرتنی ئاڵای سووریا" لە شاری کۆبانێ. ئێستا دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزە و هاووڵاتیانی کورد لە ژێر هەڕەشەی توندی ئاوارەبوون و دەستدرێژیدان.