
ڕێگای کوردستان
لەکاتێکدا میدیای دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان بەردەوام تیشک دەخاتە سەر قەیرانە داراییەکانی بەغدا و گومان دەخاتە سەر توانای حکومەتی فیدراڵ بۆ دابینکردنی مووچە، ئامار و ڕاستییە مەیدانییەکان وێنەیەکی جیاواز نیشان دەدەن.
بەغدا سەرەڕای بوونی قەرزێکی زۆری ناوخۆیی و دەرەکی، گەندەڵی و لاوازیی خزمەتگوزارییەکان و جۆرێک لە پاشە گەردانی، توانیویەتی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە بەبێ پاشەکەوت و لێبڕین و فەوتان مووچەی فەرمانبەرانی عێراق و تەنانەت هەرێمیش دابین بکات.
بە پێچەوانەوە، ئەزموونی هەرێمی کوردستان لە بەڕێوەبردنی دارایی سەربەخۆدا، سەرەڕای فرۆشتنی ڕاستەوخۆی نەوت، شکستی هێنا لە پاراستنی بژێوی مووچەخۆران و پەنای بۆ سیستەمی پاشەکەوت و لێبڕین و نەدانی مووچە برد.
جیاوازییە بنەڕەتییەکە لەوەدایە کە بەغدا وەک دەوڵەت خاوەنی یەدەگی نەقدی و سەروەریی داراییە،نەوت دەفڕۆشێت و بڕێوی پێ دابین دەکات، بەڵام هەرکاتێک بەغداوە پارەی مووچە ڕەوانە نەکات، ئامادە نییە یەک دینار لە داهاتە ناوخۆییەکانی بۆ مووچە تەرخان بکات.
ئەمەش دەری دەخات کە کێشەی مووچە لە هەرێم زیاتر پەیوەستە بە شێوازی بەڕێوەبردن و حوکمڕانی نەک تەنها کورتهێنانی دارایی لە بەغدا.
