رێگای كوردستان

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بازاڕەکانی شاری کەرکوک شەپۆلێکی چاوەڕواننەکراوی بەرزبوونەوەی نرخی سەوزە، میوە و پێداویستییە خۆراکییەکانی بەخۆوە بینیوە، ئەمەش بارگرانییەکی زۆری بۆ هاووڵاتیان دروست کردووە.

بە پێچەوانەی دەنگۆکان، ئەم گرانبوونە پەیوەندییەکی ئەوتۆی بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و ململانێی نێوان ئەمریکا، ئێران و ئیسرائیلەوە نییە. بەڵکو هۆکاری سەرەکی بۆ مامەڵەی بازگەکان دەگەڕێتەوە، شۆفێری بارھەڵگرەکان گلەیی ئەوە دەکەن کە لە بازگەکاندا پارەی زیادە لە بارەکانیان وەردەگیرێت، کە ئەمەش ڕاستەوخۆ نرخی کاڵاکان لەناو بازاڕدا بەرز دەکاتەوە.

لە لایەکی ترەوە، هاووڵاتیان حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان تۆمەتبار دەکەن بەوەی چاودێرییەکی وردی بازاڕ ناکەن و ڕێگە بۆ بازرگانان واڵا کراوە نرخەکان بە ئارەزووی خۆیان دیاری بکەن. لە ئێستادا تەنها هاووڵاتیانی کەمداهات باجی ئەم بێسەروبەریی و نەبوونی چاودێرییە دەدەن و داوا دەکەن بەپەلە سنوورێک بۆ وەرگرتنی پارە لە بازگەکان و گرانی بازاڕ دابنرێت.

وتاری نووسەران