تورکمانێک دەکرێت بەپارێزگار
کورد خاوەنی ۷ کورسی ئەنجومەنی پارێزگایە و تورکمان خاوەنی ۲ کورسیە


زانیارییە نوێیەکان لە ئیدارەی کەرکوک و ناو لایەنە پەیوەندیدارەکانی یەکێتییەوە ئاماژە بەوە دەکەن، پۆستی پارێزگار لە داهاتوویەکی نزیکدا دەدرێتە بەرەی تورکمانی و بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکاری تەواوکراوە. 
سەرەڕای ناڕەزایەتی بەشێک لە لایەنە عەرەبییەکان،بەڵام محەمەد حەلبووسی سەرۆکی حزبی تەقەدووم، لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنە ئیقلیمییەکاندا، بەڵێنی بە تورکیا داوە بۆ تێپەڕاندنی ئەم هەنگاوە پشتگیری لە بەرەی تورکمانی بکات.
ئەم هەنگاوە، شەپۆلێکی توڕەیی و نیگەرانیی قووڵی لەناو شەقامی کوردی لە کەرکوک دروست کردووە. 
بۆیە چاودێرانی سیاسی هۆشداری دەدەن کە ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی ساردبوونەوەی دەنگدەران و بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لەلایەن کوردەوە. 
هەروەها چاودێران ئەم سازشە بە خۆکوژیی سیاسی دەزانن و  ڕادەستکردنی باڵاترین پۆستی کارگێڕی شارەکە بە لایەنێک کە بەشداری لە حکومەتی خۆجێیدا نەکردووە و بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای نەکردووە، وەک لێدانێک لە ئیستحقاقی هەڵبژاردن و شکاندنی ئیرادەی دەنگدەری کورد دەبینن. 
جەختیشی لەسەر دەکەنەوە ئەم گۆڕانکارییە نەک هەر پێگەی جەماوەریی لایەنە کوردییەکان دەخاتە ژێر پرسیار، بەڵکو مەترسییەکی گەورە لەسەر داهاتووی سیاسی کورد لە ناوچە دابڕێنراوەکان دروست دەکات.
پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ۲٤ کاتژمێری داهاتوودا، ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگار بکرێت و محەمەد سەمعان سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئەو پۆستە وەردەگرێت.
جێگای باسە کورد خاوەنی ۷ کورسی ئەنجومەنی پارێزگایەو تورکمان خاوەنی تەنها ۲ کورسیە.

وتاری نووسەران