
شارەزایەكی كەشناسی بڵاویكردەوە كە لەناوەراستی ئەم مانگە شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین روو لە هەرێم دەكات و پلەكانی گەرما دادەبەزن و بڕێكی زۆر باران دەبارێت.
ئاراس جەبار ئەحمەد، شارەزای بواری کەشناس رایگەیاند، ئەگەری بارینی رێژەیەکی زۆری باران کە بۆ ئەوکاتەی ساڵ بەرێژەیەکی زۆر سەروو رێژەی ئاساییە وەک دیارە بڕەکان لەسەر نەخشەکە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و سۆران بەگشتی شاخاویەکانی سنوری دهۆک پێشبینی ئەوە دەکرێت لەو مەودایەدا ٤٠ تا ٧٠ ملم باران ببارێت .
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەرۆژانی داهاتوودا نزمەپاڵەپەستۆیەکی جەمسەری سارد کاریگەریەکانی لەسەر وڵاتانی باکور بەتایبەت باکوری رۆژئاوای کیشوەری ئەوروپا دەبێت و پاشان بۆ وڵاتانی ناوەراست و باشوری ئەوروپا درێژ دەبێتەوە لەو رێگایەوە بەدەریای ناوەراستدا کاریگەریەکانی سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەگاتە سەر ناوچەکانی هەرێم.
دەشڵێت، لەگەڵ ئەو حاڵەتەدا ئەگەری چالاکبوونی بەهێزی با و خۆڵبارین دەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەیەکی زۆریش لە پلەکانی گەرما و وە تەنانەت بارینی بەفریش لەسەر چیا بەرزەکانی ناوچە سنووریەکانی هەرێم.
