بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا چەندین خزمەتگوزاری نوێی گرنگ لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی پسووڵەی خۆراکەوە بۆ هاووڵاتییان بەردەست دەبن کە کارئاسانی زۆر بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان دەکات. 
  وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە گواستنەوە و جیاکردنەوە و پۆلێنکردنی پسووڵەی خۆراک بۆ هاوسەرە تازەکان کارا بکرێت و لە کۆتایی هەفتەشدا پرۆسەی گواستنەوەی هاووڵاتییان لە نێوان بریکارەکاندا چ لە ناوەوە یان لە دەرەوەی پارێزگاکان بخرێتە گەڕ. 
ئاماژەی بەوەکرد، لە قۆناغی یەکەمدا و لەگەڵ دەستپێکی هەفتەی داهاتوو، هاوسەرە تازەکان دەتوانن مامەڵەکانی جیاکردنەوە و گواستنەوەی ناوی خۆیان لە رێگەی ئەپەکەوە ئەنجام بدەن. 
باسی لەوەشکرد، لە کۆتایی هەفتەدا دوو خزمەتگوزاری تری سەرەکی زیاد دەکرێن کە یەکەمیان گواستنەوەیە لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی دیکە لە ناوخۆی هەمان پارێزگادا و دووەمیشیان گواستنەوەی ناوە لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی تر لە دەرەوەی پارێزگاکان کە ئەمەش رێکارە کارگێڕییە کۆنەکان کەم دەکاتەوە. 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا