
☭بەشاهێدی خەڵک، هێزی پێشمەرگەی حزبی شیوعی کوردستان وەک یەکەم هێز گەیشتە گەڕەکی ڕەحیماوای شاری کەرکوک و مژدەی ئازادیی بە خەڵکی ستەملێکراو و چەوساوە گەیاند.
پاشان بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان و ڕاییکردنی کاروباری هاووڵاتیان، لەلایەن ئەمریکیەکانەوە، ئەنجومەنێکی کاتی دامەزراو پۆستە ئیداریەکانی شارەکە بەم شێوەیە لەنێوان پێکهاتەکان دابەشکرا
♦عبدالرحمن مصطفی پارێزگار
لەپێکهاتەی کورد
اسماعیل الحدیدی جێگری پارێزگار
لە پێکهاتەی عەرەب
تحسین کهیە سەرۆکی ئەنجومەن
لەپێکهاتەی تورکمان
لە ساڵی 2005 لەئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لیستی برایەتی کەرکوک کە بەلیستی کوردی ناسرابوو،بەڵام سەرجەم پێکهاتەکانی شارەکەی لەخۆی گرتبوو، لە کۆی 41 کورسی ئەنجومەن، 26 کورسی بەدەستهێناو بەمەش بوو بەبراوەی یەکەم و زۆربەی پۆستە باڵاکانی بۆخۆی مسۆگەرکرد
لەگەڵ سەرهەڵدانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش و کۆنترۆڵکردنی شاری موسڵ و هەرەسهێنانی سوپای عێراق لەشاری کەرکوک، هێزی پێشمەرگە بۆ پاراستنی خەڵکی کەرکوک، جوڵەی پێکراو ئاڵای کوردستان لە حەمرین بەرزکرایەوە.
لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 کورد ڕۆڵ وکاریگەری خۆی لەدەستداو دەسەڵاتەکانی کوردو حکومەتی هەرێم گەڕێندرایەوە بۆ ناوچەکانی هێڵی 36
دوای 14 ساڵ لە کۆتاییهێنان بەپرۆسەی تەعریب ، جارێکی دیکە تەعریبکردنی کەرکوک دەستی پێکردەوە،
بە دەیان هەزار خێزانی عەرەب لە کەرکوک نشتەجێکران و 9 گەڕەکی نوێی عەرەب نشین لە کەرکوک درووستکرا، سەدان بەڕێوبەر و بەرپەرسی فەرمانگەو بەڕێوبەرایەتی بەشەکان کە کوردبوون، دوورخرانەوەو عەرەب و تورکمانیان لە شوێنیان دانا
لە 18ی کانونی یەکەمی 2023 لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، کورد وەک پێکهاتە براوەی یەکەمی هەڵبژاردن بوو، کورد جارێکیتر پۆستی پارێزگاری کەرکوکی بەدەستهێنایەوه.تا ئاستێک دۆخەکە گۆڕانکاری بەسەرهاتووە،بەڵام هێشتا عەسکەر دەسەڵاتی ڕەهای لەم شارە هەیەو دەستوەردان لەهەموو پرسێک دەکات..