ڕێگای کوردستان _ چەمچەماڵ

ژمارەیەک لە مامۆستایان و کەسوکاری خوێندکارانی سنووری قەزای چەمچەماڵ، لە یاداشتێکی ناڕەزایەتیدا کە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە، هۆشداری لە فەوتانی پڕۆسەی خوێندن لە سنوورەکەدا دەدەن.

بەپێی یاداشتەکە، بەهۆی لافاو و دواکەوتنی دەوامی وەرزی دووەمەوە، کۆی گشتی ٣١ ڕۆژی خوێندن لە چەمچەماڵ فەوتاوە، کە ٥ ڕۆژیان لە وەرزی یەکەم و ٢٦ ڕۆژیان لە وەرزی دووەمدا بووە. ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەم دۆخە نادادپەروەرییەکی گەورەی بەرامبەر خوێندکارانی ناوچەکە دروست کردووە، بەتایبەت خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی کە بەراورد بە شارەکانی تری هەرێم لە کاروانی خوێندن دواکەوتوون.

لە کۆتاییدا، داوا لە وەزارەتی پەروەردە و لایەنە بەرپرسەکان دەکەن بە زووترین کات فشار دروست بکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو و ڕێگریکردن لە فەوتانی ساڵێکی خوێندنی منداڵەکانیان.

May be an image of one or more people and text

May be an image of one or more people, monument, crowd and text

وتاری نووسەران