
دۆخی ئێستا:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (ئێستا کاتژمێر 8:15ی بەیانیە)، سەنتەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆیەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە هێشتا لە ناوەڕاستی عێراق جێگیرە، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ سەنتەری ناجێگیرییەکە بە هێواشی بەرەو باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات بجوڵێت.
پێشبینی باران و لافاو:
بەپێی دوایین مۆدێلەکانی کەشوهەوا، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلە بە شێوەی بارانی ئاسایی، لێزمەباران، بروسکە و تەرزە دەستپێدەکات لە ناوچەکانی هەرێم، بەهۆی توندی ناجێگیرییەکە ئەگەری دروستبوونی لافاو لە ئارادایە و کاریگەرییەکانی تا بەیانی ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.
لوتکەی شەپۆلەکە:
دەستپێکردن: کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ.
کۆتایی: کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی هەینی.
هەندێک تێبینی گرنگ:
شەپۆلەکە سەرجەم ناوچەکانی باشووری کوردستان دەگرێتەوە، بەڵام ڕێژە و توندی بارانبارین لە پارێزگای دهۆک بە بەراورد بە ناوچەکانی تری هەرێم کەمتر دەبێت.
کاتی بارانی بەخوڕ لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی تر کەمێک جیاوازی دەبێت.
لوقمان حەوێز