پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە:  ئەم هێرشە، دەستدرێژییەکی دوژمنکارانەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەروەریی وڵات و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و تەواو پێچەوانەی بنەماکانی دراوسێیەتیی باشە.
پەیامی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەهیدبوونی 6 پێشمەرگە: هێرشی دوژمنکارانەی غەدر و خیانەتی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین و داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین سنوورێک بۆ ئەم هێرشە دوژمنکارانەی سەر هەرێمی کوردستان دابنێن.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم: ئەم هێرشە بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان و پێچەوانەی بنەماکانی دراوسێیەتی باش دەزانین.
بەرەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە، ٢٤/٣/٢٠٢٦ لە دوو هێرشی جیاواز دا ، بارەگایەکی فیرقەی ٧ ی پیادەی دەڤەری ١ و هێزێکی فرقەی ٥ ی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە سنووری سۆران، لە رێگەی  هێرشی ٦ موشەکی بالیستی ئێرانی و لە ئەنجامدا ٦ پێشمەرگەی قارەمان شەهید و ٣٠ پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا