دوای ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، هێرشی کردە سەر پەرلەمانتارێکی عەرەبی کەرکوک و بە بناغەی گەندەڵی ناوی برد، پەرلەمانتارەکە دێتە وەڵام و وەڵامی دەداتەوە.
​لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، محەمەد ئەلحافز، بەبێ ئەوەی ڕاستەوخۆ ناوی بهێنێت، هێرشی کردە سەر پەرلەمانتارێکی ئێستای کەرکوک و ووتی، یەکەم کەس بووە بناغەی گەندەڵیی لە شارەکەدا داناوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە ناوبراو پێشتر دوای دەرچوونی بڕیارێک لە دژی هەڵاتووە، پاشان دوای گۆڕینی ناوی خۆی، گەڕاوەتەوە بۆ گۆڕەپانەکە و بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە، هەروەها پرسیاری ئەوەی کرد، کەسێک نەتوانێت پارێزگاری لە ناوی خۆی بکات، چۆن دەتوانێت پارێزگاری لە مافی هاووڵاتییان بکات؟.
لە بەرانبەردا، پەرلەمانتاری کەرکوک محەمەد عەلی نوعێمی، قسەکانی ئەلحافزی بە مەترسیدار و هەوڵێک بۆ زیندووکردنەوەی بیر و کردەوەی ڕەتکراوە و هاندان بۆ تیرۆرکردنی ناوبرد. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون بێ بنەمان و گومان خستنە سەر دادگایە کە پێشتر ئەو تۆمەتانەی یەکلاکردووەتەوە. 
هەروەها بە ئامانجگرتنەکەی بە باجی کاری چاودێری و ئاشکراکردنی دۆسیەکانی گەندەڵیی ناوبرد و ڕایگەیاند کە بڕیارە دۆسیەیەکی تەواو ئاڕاستەی دادگا بکات بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست.
شایانی باسە محەمەد عەلی نوعێمی، ناوی خۆی (سەدام حسێن) نوعێمیەو دوای سەرکەوتنی بۆ پەرلەمان لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٥، ناوی خۆی گۆڕی بۆ محەمەد عەلی نوعێمی.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا