ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی نیسانی 2026، لەقەزای هەریری سەربە  شاری هەولێر گەنجێک کە پیشەی شوانکار بووە بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانی لەدەستدا.
محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی شەقڵاوە بەمیدیاکانی رایگەیاند: ئەمڕۆ تەرمێکی هاوڵاتییەک گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر کە  بەهۆی هەورە بروسکە گیانی لەدەستدابوو.
ئەو بەرپرسە ئەوەی خستەڕوو: ئەو هاوڵاتییە، تەمەنی 27 ساڵانە و ناوی (عەبدولرەحمان لوقمان)ە خەڵکی گوندی ناوشیوانی سەروو سەر بە قەزای هەریرە، بەهۆی هەورە بروسکە گیانی لە دەستداوە.

وتاری نووسەران