وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان وردەکاری هێرشە درۆنییەکانی ئەمڕۆ ١٤ی نیسانی ٢٠٢٦ی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ناوچەکەدا، هەوڵەکان بۆ تێکدانی سەقامگیری هەرێم بەردەوامن.

 
دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران، ئەوە بۆ جاری دووەمە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان. رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١٤ی نیسانی ٢٠٢٦، لە چەند کاتێکی جیاوازدا، بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەوە سەر هەرێمی کوردستان.
جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە کە بەشێك نەبووە لە شەڕ و داواش دەکەین کە چیتر سەقامگیری کوردستان و ئارامی هاووڵاتیان نەکرێنە ئامانج.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٤ی نیسانی ٢٠٢٦»

وتاری نووسەران