
لە مەرزی باشماخ لە دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە سەدان بارهەڵگر و گەشتیار کە ژن و منداڵیان لەگەڵدایە لە دۆخێکی ناهەمواردا گیریان خواردووە، سەرچاوەکان ئاشکرای دەکەن بە پاساوی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت و سیستەم لەلایەن ئێرانەوە دەروازەکە پەکخراوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم ڕاگرتنی جووڵەی سەر سنوورە کارێکی بەئەنقەستە و لایەنی ئێرانی بە مەبەست ڕێگری لە گەڕانەوەی هاووڵاتیان بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان دەکات.
هاووڵاتییانی هەرێم داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن، هەوڵەکانیان لەگەڵ ئێران بخەنەگەڕ بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە و چیتر لەسەر سنوور ڕانەگیرێن.
هەتا ئێستا لایەنی فەرمی عێراق و هەرێم، هیچ لێدوانێکیان لەسەر داخستنی مەرزی باشماخ نەداوە
